riklam

یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی فڕۆكه‌ی F16 ده‌گاته‌ عیراق

kurdistani 12:01 PM - 2014-04-23
له‌ مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا

له‌ مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا

سه‌ركرده‌ی هێزی ئاسمانی عیراقی رایگه‌یاند كه‌ برِیاره‌ له‌ مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی فڕۆكه‌ی جۆری F16 بگاته‌ وڵاتی عیراق.


ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ ئه‌مین سه‌ركرده‌ی هێزی ئاسمانی عیراقی به‌هۆی هه‌شتاو سێیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندی هێزی ئاسمانی عیراقییه‌وه‌ له‌پارێزگای زی قار، رایگه‌یاند كه‌ له‌ مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌ جۆری F16 ده‌گاته‌ وڵاتی عیراق.


هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌م فڕۆكانه‌ ده‌بنه‌ هۆی به‌هێزتربوونی هێزی ئاسمانی عیراقی و ده‌توانین به‌م فڕۆكانه‌ تیرۆر له‌ وڵاتدا نه‌هێڵین.


ناوبراو راشیگه‌یاند: ته‌واوی ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه‌ له‌مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا ده‌گاته‌ عیراق له‌ جۆری F16-ن و هیوادارین بتوانین له‌گه‌ڵ هێزی وشكانی عیراقدا گورزی كوشنده‌ له‌ تیرۆریستان بوه‌شێنین.


PUKmedia   ئا / ڕه‌هێڵ مه‌حمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket