riklam

كه‌ركوك.. كارتی ده‌نگدان وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ره‌سمی به‌كارده‌هێنرێت

kurdistani 03:59 PM - 2014-04-22
به‌كارده‌هێنرێت بۆ ده‌رهێنانی فۆڕمی خۆراك و پاسپۆڕت

به‌كارده‌هێنرێت بۆ ده‌رهێنانی فۆڕمی خۆراك و پاسپۆڕت

دوای ئه‌وه‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا كارتی ده‌نگدان وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ره‌سمی به‌كاربهێنرێت بۆ ده‌ركردنی فۆڕمی خۆراك و پاسپۆڕت، پاریَزگاری‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند ئه‌م بڕیاره‌ كارئاسانی ده‌كات بۆ هاووڵاتیان له‌ رایكردنی كاره‌كانیان.

دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند: له‌نوسراوێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ پارێزگاكان و سه‌رجه‌م ‌پارێزگاكانی كراوه‌ به‌ ژماره‌ ج ع 8138 له‌ به‌رواری‌ 8- 4 برِیاردراوه‌ كارتی‌ ده‌نگدان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ ره‌سمی بێت له‌عیراق بۆ ده‌ركردنی‌ فۆرمی‌ خۆراك و پاسپۆڕت.

وتیشی: ئه‌م برِیاره‌ كارئاسانی‌ ده‌كات بۆ هاووڵاتیان له‌راییكردنی‌ كاره‌كانیان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket