riklam

قسەیەك لەسەر دوا وتاری نەوشیروان مستەفا ‌

kurdistani 02:55 PM - 2014-04-22
 مه‌حمود نه‌جمه‌دین‌

مه‌حمود نه‌جمه‌دین‌

 مه‌حمود نه‌جمه‌دین‌

چەند ساڵێكە نەوشیروان مستەفا وگۆڕانخوازەكانی بەڕاست و چەپدا وەكو كەو لە یەكێتی دەخوێنن و یەكێتی بە پاشكۆی پارتی دەزانن بەمەش خەڵكیان فریودا، ئەم فریودانە كەی ئاشكرابوو؟ ئەو كاتەی هەلی چوونە دەسەڵاتیان بۆ رەخساو لە رێككەوتننامەی 17ی نیساندا، عەیب و عاریان ئاشكرا بوو.  ئەوە خەوش نییە كە ئەوان لەگەڵ پارتی رێكەوتون، عەیب ئەوەیە بزووتنەوەی گۆڕان لە دوای ئەوەی لەپارتییەوە نزیك بووەتەوە بووە  بەپاشكۆ، ئەو پاشكۆیەی كە خۆیان دایانهێنا، عەیب ئەوەیە لەبەرانبەر پێنج وەزارەتدا بیروباوەرو بۆچوونەكانیان پێچەوانە بووەتەوەو ئەوەتا گۆڕان خۆی لە خەندەقەكەی رۆژئاوا گێل دەكات و هەڵوێستەكانی فرێداوەتە نێو خەندەقەكەوەو لە لیستی كەركوكی كوردستانیش بەدوای پارتیدا كشانەوە، لەسەروو ئەمانەشەوە دوا وتاری نەوشیروان مستەفا كە بۆ كەركوكییەكان بوو لەو دانیشتنەدا كە لە كەی ئێن ئێن بڵاوكرایەوە نەوشیروان مستەفا وتی: (پیاوێكیان لە ئەمریكاوە هێناوەتەوەو سەپاندوویانە بەسەر كەركوكدا، هەر ئەو نەوشیروان مستەفایە لەماوەی رابردوودا چووە كەركوك و پاڵپشتی خۆی بۆ د. نەجمەدین كەریم نیشاندا. بەڵام ئێستا دێت دەڵێت سەپاندوویانە بەسەر كەكوكدا. بەداخەوە نەوشیروان مستەفا دەبووایە بەرگری لە د. نەجمەدین بكردایە، دەبووایە هاوكار و بەرگریكاری ئەو پارێزگارە بووایە كە لەو ماوە كەمەدا چەند كاری بۆ كەركوك كردووە. چەند سەیرە بزووتنەوەی گۆڕان ساڵانێكە دەڵێن ئێمە شەڕی گەندەڵی دەكەین و كار بۆ ئەوە دەكەین كەسی شیاو و پاك بێنینە پێشەوە، بەڵام ئەوەتا خۆیان چی بە د. نەجمەدین كەریم  دەڵێن ئەو دكتۆرەی كە توانی ببێت بە دكتۆری هەموو دەردەكانی كەركوك. كەركوك بە مێژووی خۆی پارێزگارێكی وەها دڵسۆز و ئیشكەری بەخۆیەوە نەبینیوە. شتێكی تر كە زۆر پێكەنیناوییە، ئەویش ئەوەیە كە چەند ساڵە گۆڕان بە یەكێتی دەڵێت خەبات و شۆڕشمان پێمەفرۆشنەوە كەچی نەوشیروان مستەفا لەو وتارەدا گوتی كەسێكیان لە ئەمریكاوە هێناوەتەوەو سەپاندوویانە بەسەر كەركوكدا. بەڵام ئەم قسانە كاریگەرییان نییە، كەركوكییەكان گوێ‌ لەو قسانە ناگرن دەزانن لەبەرچی؟ لەبەر چەند هۆیەك یەكەم لەبەر ئەوەی د. نەجمەدین كەریم، نەجمی ئاوەدانی كەركوكە، خەڵكی سەیری شەقام و باخچە و نەخۆشخانەو... ئەو كاروچالاكییانە دەكات كە ئەو پارێزگارە كردوونی، دووەم نەوشیروان مستەفا پێشتر كەركوكییەكانی بریندار كردووە، سێیەم لەڕابردوودا گۆڕانخوازەكان دەیانگوت دەبێ‌ بە دەمامكەوە بچینە هەولێر كەچی كۆنگرەیان بردە هەوڵێر!!! دوا وتەی ئەم باسەم بەوە قوفڵ دەكەم كە خەڵكی كوردستان بەویژدان بیر بكەنەوە د. نەجمەدین و دانای ئەحمەد مەجید چەندیان فەرقە؟ 

له‌كوردستانی نوێوه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket