riklam

جوتیاره‌كه‌ی سه‌نگاو سڵقی ره‌نگاو ره‌نگ به‌رهه‌مده‌هێنێت

kurdistani 09:45 PM - 2014-04-20
جوتیارێكی گه‌رمیان به‌رهه‌مێكی ناوازه‌ی به‌رهه‌م هێناوه‌

جوتیارێكی گه‌رمیان به‌رهه‌مێكی ناوازه‌ی به‌رهه‌م هێناوه‌

له‌داهێنانێكی تردا جوتیاره‌كه‌ی گوندی كربچنه‌ی سه‌ربه‌ناحیه‌ی سه‌نگاو بۆ یه‌كه‌مجار له‌كوردستاندا سڵقی ره‌نگاو ره‌نگی به‌رهه‌مهێنا.

جه‌مال جه‌لال ئه‌و جوتیاره‌ی گوندی كربچنه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌نگاوه‌ كه‌ له‌ بواری كشتوكاڵیدا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی كشتوكاڵی ناوازه‌دا .

ئه‌و جوتیاره‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانی سڵقی ره‌نگاو ره‌نگ به‌PUKmedia  ی راگه‌یاند: وه‌ك جوتیارێكی كوردستان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دام داهێنان بكه‌م له‌بواری كشتوكاڵیدا خۆشبه‌ختانه‌ داهێنانه‌كانم سه‌ركه‌وتنی باشیان به‌ده‌ستهێناوه‌و تونیومه‌ به‌رهه‌مه‌كانیشیان بخمه‌ بازاڕه‌كانی كوردستانه‌وه‌.

وتیشی: له‌م وه‌رزی به‌هاره‌دا توانیومه‌ به‌لێكدانی چه‌ند جۆره‌ تۆوێكی سڵق چوار ره‌نگی سڵق به‌رهه‌م بهێنم له‌كێڵگه‌ كشتوكاڵیه‌كه‌مدا به‌م نزیكانه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ده‌خمه‌ بازاڕه‌كانی كوردستانه‌وه‌ .

ناوبراو رونیشكرده‌وه‌، ئه‌و داهێنانه‌ی كه‌كردوویه‌تی ته‌نها بۆ خودی خۆی نییه‌ دوای سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌كه‌یدا جۆری داهێنانه‌كه‌ له‌و بواره‌ی كردوویه‌تی ده‌یتاته‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ كشتوكاڵیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جوتیاران به‌گشتی سودمه‌ندبن له‌و داهێنانه‌ی كه‌كردویه‌تی .

ئه‌و جوتیاره‌ی سه‌نگاو له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا توانیویه‌تی ( له‌سه‌ر شه‌تڵی ته‌ماته‌په‌تاته‌ به‌رهه‌م بهێنێت و هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجار توانی رووه‌كی گۆڵدن بێری و برۆكلی و تۆوی ته‌ماته‌ی باوه‌ڕپێكراوی كوردی و چه‌ندین جۆره‌ رووه‌كی ناوازه‌ی دیكه‌ به‌رهه‌م بهێنێت .


PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket