riklam

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئازاد جندیانی-یه‌وه‌

kurdistani 04:02 PM - 2014-04-20
ئازاد جندیانی: من لێدوانی له‌و شێوه‌یه‌م نه‌داوه‌

ئازاد جندیانی: من لێدوانی له‌و شێوه‌یه‌م نه‌داوه‌

ئه‌مڕۆ 20/4 له‌گۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی به‌ڕێزان د. به‌رهه‌م ساڵح و نێچیرڤان بارزانی، په‌یامنێری كه‌ناڵی رووداو پرسیارێكی ئاڕاسته‌ی دكتۆر به‌رهه‌م كرد كه‌ گوایه‌ من (ئازاد جندیانی) وتبێتم به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ین تا دوای هه‌ڵبژاردن.

به‌ پێویستی ئه‌زانم بۆ كه‌ناڵی رووداو و هه‌موو لایه‌كی روون بكه‌مه‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك من لێدوانی له‌و جۆره‌م نه‌داوه‌.
 رۆژی هه‌ینی 18/4/2014 له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆم وتارێكم بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌ناونیشانی (له‌باره‌ی رێكه‌وتنی پارتی و گۆڕانه‌وه‌) و قسه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی په‌یامنێره‌كه‌ی رووداوی تێدا نیه‌ (ده‌قی وتاره‌كه‌م هاوپێچه‌ كه‌ تكام وایه‌ بۆ روونبوونه‌وه‌ی راستیه‌كان ئه‌گه‌ر گونجا ده‌قه‌كه‌ی بڵاو بكه‌نه‌وه‌) بۆیه‌ تكام وایه‌ هیچ كه‌س و لایه‌ن و كه‌ناڵێك ئه‌و مافه‌ به‌خۆیان نه‌ده‌ن له‌جیاتی من و هه‌ر كه‌سێكی تر لێدوانی شێواو و دوور له‌ راستی بده‌ن.

ده‌قی بابه‌ته‌ بڵاو كراوه‌كه‌...

له‌باره‌ی رێكه‌وتنی پارتی و گۆڕانه‌وه‌

دوێنێ پارتی و گۆڕان له‌سه‌ر به‌شداریكردنی گۆڕان له‌حكومه‌ت رێككه‌وتن، دوا به‌دوای ئه‌و رێككه‌وتنه‌، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و هه‌روا به‌ ته‌له‌فۆنیش قسه‌و باسی گه‌رم وگوڕ له‌سه‌ر ئه‌ومه‌سه‌له‌یه‌ هاته‌ ئاراوه‌، زۆر له‌ هه‌ڤاڵانمان، به‌ هێندێ له‌ كاندیده‌كانیشه‌وه‌ جۆرێك نیگه‌رانیان پێوه‌دیاربوو.، مه‌كته‌بی سیاسیش روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، له‌زۆر لاوه‌ پرسیار له‌ منیش و له‌ هه‌ڤاڵانی تریش ئه‌كرێ، داخۆ هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌وباره‌وه‌ چی ئه‌بێ؟ یه‌كێتی كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی حكومه‌تی یه‌كڕیزی نیشتمانی بوو، به‌شداریكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستانی لا په‌سندبووه‌، وه‌ك له‌ چه‌ندین بۆنه‌دا به‌ڕه‌سمی راگه‌یه‌ندراوه‌و بیرۆكه‌كه‌ په‌سندكراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیش بووه‌، بۆیه‌ به‌شداریكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌حكومه‌ت ئه‌توانین به‌ سه‌ركه‌وتنی تێزی كوردانه‌ی یه‌كێتی بزانین له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌م قۆناغه‌ی كوردایه‌تیدا، بۆیه‌ دڵنیام، كه‌ خودی رێكه‌وتنه‌كه‌ جێی نیگه‌رانی یه‌كێتییه‌كان نیه‌، به‌ڵكو نیگه‌رانییه‌كه‌ له‌ شوێنێكی تره‌، كه‌ ئه‌بێ چاوه‌ڕوانبین كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی په‌نجه‌بخاته‌ سه‌ر خاڵی نیگه‌رانی هه‌ڤاڵانمان، با تا ئه‌و كاته‌ چاوه‌ڕوان بین، باشترین ته‌عبیر كردن له‌و نیگه‌رانیانه‌ش بۆ هه‌موویه‌كێتییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ ماوه‌ گه‌رم وگوڕتر بكه‌ین و به‌رده‌وامی به‌ هه‌ڵمه‌تی ده‌رگابه‌ده‌رگابده‌ین، كه‌ ئێستا له‌هه‌موو شارو شارۆچكه‌و دێهاته‌كاندا به‌رده‌وامه‌. ره‌نگه‌ بشێ خودی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌ودوو لایه‌نه‌، به‌ بنه‌ما ئیجابی و سه‌لبییه‌كانیه‌وه‌ بكرێته‌ كه‌ره‌سه‌یه‌كی تری سیاسییانه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنمان.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket