یه‌كێتی خاوه‌نی پرۆژه‌ی گه‌وره‌یه بۆ پاراستنی مافی ژنان
kurdistani 08:48 PM - 2014-04-19ژنان پشتگیری له‌لیسته‌كانی یه‌كێتیی ده‌كه‌ن
گۆڕانكاری كردن له‌یاساكان و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توندوتیژی دژ به‌ژنان ده‌كه‌ن ئه‌و پڕۆژه‌یه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوه‌نی بوو، توانی له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌پڕۆسه‌ی حوكمرانی هه‌رێمی كوردستاندا جێگه‌ی بكاته‌وه.
په‌روین سدیق وه‌ك ژنێك به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ڕابردوودا كوشتنی ژن و به‌زۆر به‌شودان و ژن به‌ژن و وه‌رگرتنی پاره له‌بری به‌شودانی كچ و چه‌ندین تاوانی گه‌وره به‌رامبه‌ر به‌ژنان ئه‌نجامده‌درا، به‌ڵام له‌ئێستادا له 70% ئه‌و دیارده ناشارستانیانه كه‌م بۆته‌وه، نه‌خشه داڕێژه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و باوك سالاریه خودی سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو كه وایكرد ئه‌و دیاردانه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه بچێت، بۆیه وه‌ك ژنێك هه‌میشه پشتیوانی له‌سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌م له‌پێناو ده‌ستكه‌وتنی ئازادی زیاتر بۆ ژنان.
هه‌روه‌ها شادیه ئه‌حمه‌د وه‌ك ژنێك پشتوانی له‌لیستی 266 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و لیستی 77 ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات كه خاوه‌نی ئه‌و دوو لیسته‌ش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هه‌ر به‌ڵێنێك به‌ژنان درابێت له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه جێبه‌جێكراوه، له‌وانه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا یه‌كێتیی به‌ڵێنی به ژناندا كه خۆیان ببنه خاوه‌نی پڕۆسه‌ی سیاسی و ئه‌و به‌ڵێنانه‌شی جێبه‌جێكرد، ئه‌وه‌ش به‌دانانی وه‌زیری ژن و په‌رله‌مانتاری ژن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌و چه‌ندین پۆستی دیكه كه ژنان بوونه‌ته خاوه‌نی و توانیان ئه‌و كۆت و به‌نده‌ی نێوان ره‌گه‌زی نێر‌و مێی پێی بشكێنن، بۆیه وه‌ك ژنێك پشتیوانی ته‌واو له لیسته‌كانی یه‌كێتیی ده‌كه‌م به‌هیوام سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی زیاتر بۆ ژنانی وڵاته‌كه‌م ده‌سته‌به‌ربكه‌ن. .
هێرۆ عیزه‌دین وه‌ك ژنێك به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌شێكی زۆر له‌به‌ڵێنی لایه‌نه سیاسیه‌كان كه له‌كاتی هه‌ڵبژارنه‌كاندا به‌ژناندراوه به‌شێك له‌و به‌ڵێنانه گه‌ر لێی ورد بینه‌وه كۆت و به‌ندی زیاتر ده‌خاته پای ژنان و دووریان ده‌خاته‌وه له كۆمه‌ڵگا، بۆ نموونه یه‌كێك له‌پارته سیاسیه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ژن به‌ڵێنیدا مووچه بۆ كابانی ماڵ ببڕدرێته‌وه هه‌رچه‌نده دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆیان به‌خاوه‌نی به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌زانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك ژنێك هیچ كاتێك ئاماده‌نیم له‌ماڵه‌وه دابینشم و مووچه‌ی بێبه‌رامبه‌ر وه‌ربگرم، ته‌نها له‌یه‌ك حاڵه‌تدا نه‌بێت ئه‌ویش بۆ ئه‌و ژنانه‌بێت كه له‌ماڵه‌وه مناڵ به‌خێوده‌كه‌ن یان خاوه‌نی بڕوانامه‌نین.
هه‌روه‌ها به‌ناز فه‌ریق باسی له‌وه‌كرد كه ژنان هه‌میشه له‌به‌رنامه‌و پڕۆگرامی یه‌كێتیدا بوون و گرنگی زۆریان پێدراوه، بۆ نموونه یه‌كێتیی توانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی تایبه‌ت به ژنان بكاته‌وه ناوی لێ بنێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌یش كادرێكی ژنی یه‌كێتیی بوو، توانی سه‌ركه‌وتنی باش به‌ده‌ستبهێنێت له‌كاره‌كانیداو رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بیبَته‌وه كه توندوتیژیان دژ به‌ژنان ئه‌نجامداوه، بۆیه وه‌ك ژنێك پشتیوانی ته‌واو له‌لیستی 266 ی یه‌كێتیی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و 77ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌م كه ده‌یان ژن كاندیدكراون له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دوو ئه‌نجومه‌نه‌دا كار بكه‌ن و ببنه پارێزه‌ر له‌مافه‌كانی ژنان.
دیمه‌ن ره‌زا كاندیدی ژماره 6 بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌ك ژنێك به‌ڵێن به ژنانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ ده‌ده‌م گه‌ر متمانه‌ی خۆیانم پێ ببه‌خشن ئه‌وه ده‌بمه داكۆكی كاری ته‌واو له‌مافه‌كانیان و هه‌وڵیش ده‌ده‌م چه‌ندین سه‌نته‌ری راهێنان بۆ ژنانی شاره‌كه‌م بكه‌مه‌وه.
PUKmedia هه‌ردی ئه‌بو به‌كر- چه‌مچه‌ماڵ
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25