riklam

نوێكراوه‌ته‌وه‌.. له‌ئاگره‌كه‌ی سلێمانیدا دوو كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌

kurdistani 01:27 PM - 2014-04-19
زیانێكی زۆر به‌ر خانوه‌كه‌ كه‌وتووه‌

زیانێكی زۆر به‌ر خانوه‌كه‌ كه‌وتووه‌

بەهۆی روداوێكی ئاگركوتنەوەوە لە شاری سلێمانی 2 كەش گیانیان لە دەستداو زیانێكی مادی زۆریش بەر شوێنی رووداوەكە كەوت.

ئەمڕۆ 19-4 لەماڵێكدا گەڕەكی شەهیدانی سەرچناری شاری سلێمانی ئاگرێك كەوتەوەو بەهۆی گەورەی و كاریگەری ئاگرەكەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا.
عەمید دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند رووداوەكە  لەژێر زەمینی ماڵەكەدا روویداوە، لەكاتێكدا چەند كەسێك سەرقاڵی كركردن بوون   و لەوكاتەدا تەقینەوەیەك رووداوە بەهۆیەوە دەست بەجێ دوو كەس گیانیان لەدەستداوە وتیشی: تائێستا زانیاری دروستیان لەبارەی هۆكاری رووداوەكەوە لەبەردەستدا نیە، بەڵام پێدەچێت بەهۆی گاز یان بوونی بەرمیلی نەوت یان هەر شتێكی تر تەقینەوەكە روویدابێت.

 راشیگەیاند: لەماوەی چەند خولەكێكی كەمدا تیمەكانی بەرگری شارستانی و فریاگوزاری گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكەو توانیویانە لە ماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.
 
دەربارەی ئەو كەسانەش كەگیانیان لە دەستداوە  عەمید دیار ئیبراهیم رایگەیاند: هەر دوو كەسەكە بەهۆی تەقینەوەو ئاگركەوتنەوەكەوە گیانیان لەدەستداوە، یەكێكیان كوڕی گەورە ماڵەكە بوەو ئەوەی تریان كاسبكارێك بووە كە پیشەی لەحیمكردن بووەو پێدەچێت لەوكاتەدا سەرقاڵی كاری لە حیمكردن بوبێت و هەرئەوەش بوبێتە هۆی رووداوی ئاگر كەوتنەوەكە.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانیش لە شوێنی رووداوەكەوە دەستخۆشی لە تیمەكانی  بەرگری شارستانی و پۆلیس و ئاسایشكرد كە لەماوەیەكدات كەمدا گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكەوە توانیویانە لە ماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن ووتیشی بەداخەوە بەهۆی رووداوەكەوە دوو كەس گیانیان لە دەستداوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لە بارەی هۆكاری رووداوەكەوە تیمەكان  لێكۆڵینەوەی ووردیان دەستپێكردووە.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket