riklam

كه‌ركوك قه‌ڵغانی داهێنان‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و خزمه‌تگوزاریدا

kurdistani 09:00 PM - 2014-04-17
به‌راورد به‌ پارێزگاكانی تری عیراق كه‌ركوك یه‌كه‌مه‌

به‌راورد به‌ پارێزگاكانی تری عیراق كه‌ركوك یه‌كه‌مه‌

كه‌ركوك قه‌ڵغانی داهێنانی‌ به‌ده‌ست هێنا له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ وخزمه‌تگوزاریدا له‌ نێوان سه‌رجه‌م پارێزگاكانی‌ عیراقدا.
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون له‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك ئه‌مڕۆ 17-4 به‌ هاوكاری‌ پڕۆژه‌ی‌ پێشكه‌وتن ( التقدم ) سه‌ر به‌ ئاژانسی‌ ئه‌مریكی‌ بۆ په‌ره‌پێدانی‌ هه‌رێمایه‌تی‌ (usid) ئاهه‌نگێكیان سازدا به‌بۆنه‌ی‌ بوونی كه‌ركوك به‌خاوه‌نی  قه‌ڵغانی داهێنان‌ له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و خزمه‌تگوزاریدا له‌ نێوان سه‌رجه‌م پارێزگاكانی‌ عیراق له‌ راپرسیه‌ك كه‌‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ شاره‌وانی‌ و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاروباری‌ هاووڵاتیانی‌ له‌ خۆگرتبوو له‌ پارێزگاكانی‌ عیراق و كه‌ركوك پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ده‌ست هێنا .

د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، هه‌ڵبژاردنی‌ كه‌ركوك به‌ یه‌كه‌م باشترین پارێزگا له‌لایه‌ن پڕۆژه‌ی‌ پێشكه‌وتن (التقدم) و وه‌رگرتنی‌ قه‌ڵغانه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ ماندوبوونی‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ فه‌رمانگه‌كانه‌ و پشتیوانی‌ هاووڵاتیانی‌ كه‌ركوكه‌ بۆ كاره‌كانمان.

هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كرد كه‌ به‌هاوكاری‌ ئه‌وان پله‌ی‌ یه‌كه‌مان وه‌رگرتووه‌ و ئێمه‌ به‌یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ین و پیرۆزبایی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی‌ كرد له‌ هاووڵاتیانی‌ كه‌ركوك و جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌به‌رده‌وامبوون له‌ خزمه‌تكردن، و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا  14  پارێزگای‌ عیراق به‌ كادری‌ زیاتر له‌ كه‌ركوك كار ده‌كه‌ن پارێزگاره‌كان دوو جێگریان هه‌یه‌ و چوار یاریده‌ده‌ر و حه‌وت راوێژكار، به‌ڵام له‌ كه‌ركوك ته‌نها یه‌ك جێگرو دوو یاریده‌ده‌ر و سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین پارێزگا ده‌رچووین، ژماره‌ نیشانه‌ی داهێنان نیه‌، به‌ڵام شێوه‌ی‌ كاركردن، من ده‌زانم ئه‌ركه‌كان زۆره‌ له‌سه‌ر كارمه‌ندان، به‌ڵام سوورین له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی‌ كه‌ركوك .

له‌ وته‌یه‌كی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ رێگاوبان و پرده‌كان شێوه‌ی‌ كاره‌كانی‌ رونكرده‌وه‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ هاوبه‌شی‌ فه‌رمانگه‌كان و ده‌سكه‌وته‌كان له‌ سایه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم وستایشی‌ بوێری‌ بڕیاردانیدا و روبه‌رووبونه‌وه‌ی‌ به‌ره‌نگاریه‌كان بۆ به‌دیهێنانی‌ ئاواته‌كانی‌ هاووڵاتیانی‌ كه‌ركوك .

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پڕۆژه‌ی‌ پێشكه‌وتن ( التقدم ) قه‌ڵغانی‌ داهێنانی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ پێشكه‌ش به‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك.

هه‌روه‌ها د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم خه‌ڵاتی‌ رێزلێنانی‌ به‌خشییه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌كان كه‌ له‌ راپرسیه‌كه‌ بوون .

له‌ وته‌یه‌كدا‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پڕۆژه‌ی‌ پێشكه‌وتن ( التقدم ) ئاماژه‌ی به‌ كاره‌كانیان له‌ 24-12-2013 وه‌ له‌ پارێزگاكه‌ به‌ تیمی‌ هاوبه‌ش و رێكخستنی‌ 12 سه‌ردانی‌ بۆ گه‌ره‌كه‌كان و دابه‌شكردنی 2 هه‌زارو‌ 500 فۆڕم و ئه‌نجامدانی‌ راپرسیه‌كه‌ له‌ هاووڵاتیانی‌ كه‌ركوك و‌پشت به‌ستن به‌ 90 موختار پاش راهێنانیان و كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی‌ شاره‌وانی‌ و ئاو و ئاوه‌ڕۆ كراوه‌ .

ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونی‌ جێگری‌ پارێزگار و یاریده‌ده‌ری‌ هونه‌ری‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان و سه‌رۆكی‌ به‌ش و كارمه‌ندانی‌ دیوانی‌ پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو .


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket