دیداری به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كوردی به‌رده‌امه
kurdistani 11:31 AM - 2014-04-15.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و دیداره راسته‌وخۆیانه‌ی كه به‌رپرس و كارگێڕانی كۆمیته‌و كه‌رته‌كانی رێكخستنه‌كانی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بۆ بانگه‌شه‌كردن و هاندانی ره‌وه‌ندی كوردی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن و پشتیوانیكردنیان له لیستی 266 ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان سازیده‌ده‌ن، رۆژی 13- 4 و له بیرۆی تایبه‌تی كۆمیته له شاری لودڤیسكهاڤن دلێر سه‌یده به‌رپرسی كۆمیته سه‌رپه‌رشتی دیدارێكی فراوانی له‌گه‌ڵ پۆلێك له كادیر‌و ئه‌ندامانی ره‌وه‌ندی ئێزدی له‌ئه‌ڵمانیا كرد كه به ئاماده‌بوونی مه‌لا جه‌مال به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و هه‌ردوو كارگێڕی كۆمیته سنه‌وبه‌ر حه‌مه‌ساڵح مه‌حمودو عه‌باس شه‌ریف هه‌روه‌ها سه‌عید شه‌نگالی به‌رپرسی یه‌كێتیی جوانێن ئێزدیان له ئه‌ڵمانیاو شێخ جه‌نبولات كه‌سایه‌تی ناسراوی ناوچه‌ی ئێزدیان سازكرابوو.
سه‌ره‌تایی دیداره‌كه به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكردو دواتر دلێر سه‌یده باسێكی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كرد‌و تێیدا ئاماژه‌ی به‌چه‌ند خاڵێك كرد كه بریتیبوون له‌و قۆناغ و هۆكارانه‌ی وایكرد كه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له لایه‌ن گۆڵبژێرێك له تێكۆشه‌ری دێرین و ناوداری گه‌له‌كه‌مانه‌وه دابمه‌زرێت و له‌سه‌روی هه‌مووشیان هه‌ڤاڵی به‌ڕێز سه‌رۆك مام جه‌لال.
له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا به‌رپرسی كۆمیته رایگه‌یاند كه دیاره له‌دایكبوونی یه‌كێتیی به‌و ناوه جوانه‌ی نه‌وه‌ك ته‌نها باشوری كوردستان به‌ڵكو خه‌می نه‌ته‌وه‌یه‌ك و كوردستانێكی گه‌وره كردبووه ئه‌جێندای به‌رنامه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی له‌ڕابردوودا ناوی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بۆمبایه‌كی به‌هێزو وه‌ڵامێكی به‌هێز بوو بۆ دوژمن و داگیركه‌رانی كوردستان له‌دوای هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول.
له‌درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا دلێر سه‌یده ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاروانی پڕ له‌سه‌ره‌وه‌ری چه‌ندین وێستگه‌ی سه‌ركه‌وتن و سڕبوونی به‌خۆیه‌وه دیوه، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و سه‌ركه‌وتن و سڕبوونه وای له یه‌كێتیی نه‌كردوه كه له‌سه‌ر به‌رنامه‌و هێڵی ستراتیژی خۆی خاو ببێته‌وه یان مساومه له‌سه‌ر هیچ بڕگه‌یه‌كی بكات كه له په‌یڕه‌وپڕۆگرامه‌كه‌یدا هاتووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد دوژمنان و ناحه‌زان تا ۆژگاری ئه‌مڕۆ ده‌یان نه‌خشه‌ی جۆراوجۆری بۆ دابڕێژن یا لاوازی بكه‌ن، به‌ڵام یه‌كێتیی به هێزو بازوی پشت ئه‌ستور به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان توانی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ئاسته‌نگانه‌دا زاڵ ببێت و دیاره حیكمه‌ت و ئاراسته‌كانی هه‌ڤاڵی به‌ڕێز جه‌نابی مام جه‌لال هۆكارێكی گرنگ بووه بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتن و خۆڕاگریانه‌ی یه‌كه یه‌كه له ئه‌ندام و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتیی كه تا ئه‌مڕۆ ئه‌و خۆڕاگری و به‌رخودانه‌ی یه‌كێتییه‌كان به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆ ئێوه له جوانێن ئێزدی به‌و حه‌ماسه‌وه هاتوون له دیداره‌كه‌مان ئاماده‌بوون هێمایه‌كی زیندوه كه یه‌كێتیی به‌رده‌وام له نوێبونه‌وه‌و خۆڕێكخستنه‌وه‌دایه‌و هێزێكی له‌بن نه‌هاتووه، هه‌روه‌ها ۆڵی شه‌هید حسێن بابه‌شێخ و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی ناوچه‌ی ئێزدی له مه‌فره‌زه سه‌ره‌تایه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وانه‌ی له پێناو به‌رزڕاگرتنی ناوی پیرۆزی كوردستان و بیروباوه‌ڕی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان خۆیان كرده قوربانی ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه یه‌كێتیی هێزێكی كوردستانیه‌و هه‌موو چین و توێژێكی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له برا ئاشوری و كلدو مه‌سیحی له‌خۆده‌گرێت، یه‌كێتیی هه‌میشه زامن و به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی ماف و داخوازیه‌كانیان بووه‌و نموونه‌ش زۆره له‌و باره‌یه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه لێره‌وه داواكارم له ئێوه كه له رۆژی 30-4 خۆتان و خێزانه به‌ڕێزه‌كانتان رووبكه‌نه سه‌ندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ بده‌ن به لیستی ژماره 266 كه لیستی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه‌و ئه‌و لیسته‌یه كه هێشتا له خه‌باتدایه بۆ هێنانه‌دی دوو ئامانجی ستراتیژی گرنگ كه یه‌كه‌میان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان بۆ سه‌ر نه‌خشه‌ی هه‌رێمی كوردستان و دووه‌میان دابینكردن و داكۆكیكردن له ئازادی تاك له سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دیاره ئه‌وه‌ش ئه‌رێكێكه ده‌بێت ئێوه جوانێن ئێزدی به‌شێكی زۆری له‌ئه‌ستۆ بگرن، چونكه ئێوه هیواو ئاواتی دوا رۆژی یه‌كێتیی و گه‌له‌كه‌مانن.
له كۆتایی باسه‌كه‌یدا دلێر سه‌یده تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه وایكردوه ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه تائیستا كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم دانه‌مه‌زرێ و له‌و بواره‌دا رۆڵی یه‌كێتیی به‌رزنرخاند له‌و هه‌موو هه‌ڵوێسته نیشتیمانیه‌ی كه هه‌یه‌تی بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌ت، دواتر تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وت و پڕۆژانه‌ی كه له‌سایه‌ی یه‌كێتیی به به‌رهه‌م هاتووه له ماوه‌ی حوكمڕانی یه‌كێتیی له ناوچه‌ی سه‌وزدا كه تائه‌مڕۆ ئه‌وده‌ستكه‌وتانه به‌رده‌وامه.
داوتر ره‌وشی سیاسی عیراق و ناوچه‌كه‌و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له‌ناوچه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن و رۆڵی كورد له‌و ڕووداوانه‌دا به كورتی بۆ ئاماده‌بوان شیكردوه، پاشان مه‌لا جه‌مال له وته‌یه‌كی كورتدا تیشكی خسته سه‌ر رۆڵ و ئه‌ركی یه‌كێتیی له ئه‌مڕۆو له ئاینده‌دا، وتی كه یه‌كێتیی هێزێكی جه‌ماوه‌ریه‌و هێزێكه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی فیكری و باوه‌ڕی ئه‌ندامانی دامه‌زراوه‌و هه‌ڤاڵ مام جه‌لال داینه‌موێ ئه‌و فیكر‌و جۆشدانه‌مانه بووه‌و ئاراسته‌كانی جه‌نابی له ئێستا‌و و ئاینده‌دا هه‌ر هه‌وێنی خه‌باتی یه‌كێتییه‌كان و گه‌له‌كه‌مان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها رۆڵی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و هه‌ڤاڵ مام جه‌لالی به‌رز نرخاند له‌و سیاسه‌ته حه‌كیمانه‌یه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌دا پیاده‌ی كردوه، رایگه‌یاند: جێگه‌ی شانازیه بۆ یه‌كێتیی كه خاوه‌نی خه‌ڵكی دڵسۆزی وه‌ك ئێوه بێت هیوادارم ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وه‌و دیدارانه‌مان به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان ده‌ست له‌ناو ده‌ست كار بۆ سه‌رخستنی لیستی ژماره 266ی یه‌كێتیی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بكه‌ین و ماڵی یه‌كێتیی جوانتر بكه‌ینه‌وه.
دواتر چه‌ند وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له شێخ جه‌نبولات و سه‌عید شه‌نگالی پێشكه‌شكران، له كۆتایدا ده‌رگای پرسیار بۆ ئاماده‌بوان كرایه‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی پێویست وه‌ڵام درانه‌وه.
PUKmedia لوقمان به‌رزنجی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25