riklam

تویته‌ر به‌ڵێنی پاراستنی نهێنییه‌كانی هاووڵاتیانی توركیای دا

kurdistani 01:20 PM - 2014-03-25
 له‌ڕۆژی هه‌ینی پێشووه‌وه‌ حكومه‌تی توركیا به‌ڕه‌سمی پێگه‌ی تویته‌ری له‌ وڵاته‌كه‌یدا داخست

له‌ڕۆژی هه‌ینی پێشووه‌وه‌ حكومه‌تی توركیا به‌ڕه‌سمی پێگه‌ی تویته‌ری له‌ وڵاته‌كه‌یدا داخست

پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌ڵێنی پاراستنی نهێنییه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی خۆیدا له‌ وڵاتی توركیا، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ به‌ ره‌سمی ئه‌و پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌یدا له‌ كارخست.

دوێنێ دوو شه‌ممه‌ تیمی سیاسی گشتی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه‌ ستافی تویته‌ر پابه‌نده‌ به‌ به‌رگریكردن له‌و پۆسته‌ تایبه‌تییانه‌ی كه‌ هاووڵاتیانی توركیا له‌و پێگه‌یه‌دا بڵاویانكردۆته‌وه‌و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستبه‌رداری متمانه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ نابێت.


ئه‌م نامه‌یه‌ی تویته‌ر به‌ هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و توركی بڵاوكرایه‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌دا دێت كه‌ گوایه‌ حكومه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی ناوبراودا ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر پێدانی گشت زانیارییه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی وڵاتی توركیا به‌ حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌.


له‌ڕۆژی هه‌ینی پێشووه‌وه‌ حكومه‌تی توركیا به‌ڕه‌سمی پێگه‌ی تویته‌ری له‌ وڵاته‌كه‌یدا داخست و له‌لای خۆشییه‌وه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی وه‌زیرانی توركیا به‌ڵێنی ریشه‌كێشكردنی ئه‌و پێگه‌یه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌یدا راگه‌یاندو هه‌ریه‌كه‌ له‌پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تویته‌ر و فه‌یسبوكی به‌ درۆزن له‌ قه‌ڵه‌م دا.

هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تی توركیا له‌ئێستادا رێگا به‌كردنه‌وه‌ی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نادات، به‌ڵام به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و پێگه‌یه‌ رێگای جیا جیایان گرتۆته‌ به‌ر بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێگه‌یه‌و به‌رده‌وامن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانیان له‌ دژی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان.


پێشترو له‌ نێوان ساڵانی 2007 و 2010دا به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌ردۆگان هێرشی توندی ده‌كرده‌ سه‌ر پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك یوتیوب و فه‌یسبوك به‌ هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆی له‌ دژی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ڵام له‌ ئه‌مساڵدا هێرشه‌كان چڕتر بوویه‌وه‌و حكومه‌تیش ده‌ستبه‌جێ بڕیاری داخستنی تویته‌ری له‌ توركیادا ده‌ركرد.


سه‌رچاوه‌ /   SKY NEWS
PUKmedia   و /  ره‌هێڵ مه‌حمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket