riklam

ورمێ.. زیاتر له‌ چوار هه‌زار كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان 01:15 PM - 2021-04-21
.

.

سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی پارێزگای ورمێ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا هه‌زار و 134 كه‌س تووشی كۆرۆنان بوون و 15 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

د. جه‌واد ئاقا زاده‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌ له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆناوه‌ تا ئێستا چوار هه‌زار و 19 كه‌س به‌ كۆرۆنا له‌و پارێزگایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ ئێستاشدا هه‌زار و 354 كه‌س له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی ورمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ڕێژه‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌و پارێزگایه‌ گه‌یشتۆته‌ 142 هه‌زار و 577 كه‌س.

PUKmedia و/ باشیلا جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket