riklam

خۆپیشاندان دژی خوێندنی ئەلكترۆنی دەستیپێكرد

کوردستان 11:24 AM - 2021-04-21
.

.

لە سلێمانی دژی خوێندنی ئەلكترۆنی خۆپیشاندانی خوێندكاران دەستیپێكرد و داوایان كرد كە خوێندنگەكان بكرێنەوە یان خوێندن بە یەكجاری رابگیرێت. 

ئەمڕۆ 21-4-2021، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دژی خوێندنی ئەلكترۆنی خۆپیشاندانی خوێندكاران دەستیپێكرد و رایانگەیاند: سیستمی ئەلكترۆنی سیستمێكی باش نییە و داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەكەین خوێندنگەكان بكاتەوە یان بە یەكجاری خوێندن رابگرێت.

راشیانگەیاند: لە وانەكان تێناگەن و سیستمی ئەلكترۆنی بارگرانییەكی زۆری خستووەتە سەریان، چونكە پێویستیان بە ئامێری زیرەك و هێڵی ئینتەرنێتی باش هەیە. 

ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 17-4-2021، حكومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی بەهۆی هەڵكشانی حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیادبوونی رێژەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە، بڕیاری راگرتنی خوێندنی ناو پۆلیان دەركرد و دوای دەرچونی فەرمانی وەزارەتی پەروەردەش وەك شوێنگرەوە، خوێندنی ئەلكترۆنی و ئۆنلاین پەسەندكرا.

ئەمە لە كاتێكدایە پێشتریش یەكێتی مامۆستایانی كوردستان  لەبارەی پرۆسەی پەروەردەوە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و هۆشداری دایە وەزارەتی پەروەردە كە ئەو جۆرە خوێندنە سەركەوتوو نابێت، دەبێت خوێندن بەردەوامبێت، چونكە پیادەكردنی خوێندنی ئەلیكترۆنی روبەڕووی كێشە دەبێتەوە.

PUKmedia تایبەت

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket