riklam

9 چالاكوان و رۆژنامەنوسی تری بادینان بەهەمان یاسای سزادراوەكان دادگای دەكرێن

کوردستان 05:06 PM - 2021-04-19
.

.

دۆسیەی 9 چالاكوان و رۆژنامەنوسی دەستگیركراوی تری بادینان لەدادگای تاوانەكانی هەولێرەو پیشەیان بۆ كرێكارو كاسب گۆِردراوەو بەهەمان ئەو یاسایەی چالاكوانان و رۆژنامەنوسانی پێشوی بادینانی پێ سزادرا دادگای دەكرێن، پارێزەرەكەشیان دەڵێت: ئاسایش بەبیانو رێگەنادات كەسوكاریان سەردانیان بكەن، لەكاتێكدا سزادراوی داعش هەیە رێگە بەسەردانی كەسوكاریان دەدرێت.

بەشدار حەسەن پارێزەری دەستگیركراوەكانی بادینان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو 9 دەستگیركراوەی بادینان كە سەرجەمیان چالاكوان و رۆژنامەنوسن لەلایەن دادگاوە پیشەكەیان گۆڕادراوە، یەكێك بەكاسب و یەكێك بەكرێكار. 

وتیشی: لەئێستادا دۆسیەكانیان لەبەردەم دادگای تاوانەكانی 2ی هەولێرەو لەژێر دیراسەكردندایەو دواتریش كاتی دادگایكردنیان دیاری دەكرێت و ئەوەندەی بزانین دادگایكردنیان دەكەوێتە مانگی ئایاری داهاتوو، بەهەمان ئەو ماددەیە دادگای دەكرێت كە پێشتر چالاكوان و رۆژنامەنوسە دەستگیركراوەكانی بادینانی پێ حكومدراوە كە مادەی 1ی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی كوردستانە كە ناوەرۆكەكەی ئەوەیە ئەو كەسانە هەستاون بە"تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی كوردستان",

پارێزەری دەستگیركراوەكانی بادینان ئاماژەی بەوەشدا: دەستگیركراوەكان كراون بە دوو دۆسیە، 5 كەسیان دۆسیەكیان بۆ كراوەتەوەو 4ەكەی تریشیان دۆسیەیەكی تر، تائێستا هیچ دەستگیركراوێكیانمان نەبینیوەو رێگەمان پێنادرێت بیان بینین.

دەشڵێت: لەئاسایش ئەو دەستگیركراوانە ترسێنراون و كاتێك پارێزەمان ناردوە بۆ لایان دوانیان قسە دەكەن بەناوی ئەوانەوەو وایان پێوتراوە كە بەپارێزەرەكان بڵێن ئێوەمان ناوێت و خۆمان پارێزەرمان هەیە.

پارێزەری دەستگیركراوەكانی بادینان لەبارەی بینینی 5 سزادراوەكەی پێشتری بادینانەوەو تەمیزكردنەوەی سزاكەیان وتی: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هەولێر هەر جارەو بەبیانویەك رێگەنادەن ئەو سزادراوانە ببینین، دۆسیەكەشیان لەدادگای تەمیزەو لەژێر لێكۆڵینەوەو گفتوگۆدایەو ئومێدمان هەیە بڕیاری دادگای تەمیز لەبەرژەوەندی ئەوان بدرێت.

ئەوەشی وت: ئەو سزادراوانە تائێستا لەزیندانی ئاسایشن و رێگە بەبینینان نادرێت، بەبیانوی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورەان بینایەكەی نوێ دەكرێتەوە، بەڵام ئەوانە مافی خۆیانە رەوانەی چاكسازی گەوراتنی دهۆك بكرێنەوەو تا كەسوكاریان سەردانیان بكەن، چونكە زیندانی داعش هەیە سزادراوەو كەسوكاریان سەردانیان دەكەن.

رۆژی 16ی 2ی 2021 دادگای تاوانەكانی 2ی هەولێر ە بەتۆمەتی "تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی" سزای 6 ساڵ زیندانی بۆ 5 چالاكوان و رۆژنامەنوسی بادینان دەركردو حكومەكەی دادگاش ناڕەزای زۆری ناوخۆی و نێودەوڵەتی لێكەوتەوەو بەبڕیارێكی "نایاسایی و نادادپەروەر" لەقەڵەمدرا، هەر بەهۆی ناڕەزایەتییەكانەوە بڕیارەكەی دادگای تاوەكانی هەولێر بۆ تەمیزكردنەوە رەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم (تەمیز) كراوە، بەڵام هێشتا دداگای تەمیز بڕیار خۆی نەداوە.

PUKmedia تایبەت 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket