گەرمیان..ژنێك كۆتایی بەژیانی دەهێنێت
ژنان 06:46 PM - 2021-04-18.
پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت: تەرمی ژنێك رەوانەی پزیشكی دادوەری كەلار كراوەو كەسوكارەكەشی وتویانە لەماڵەكەی خۆیدا بەهۆی كێشەی خێزانیەوە خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە.
موقودەم عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia رایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێك بەناوی (م.ف.ح) لەدایكبووی 2001 هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار كە بەهۆی خنكان بەپەت گیانی لەدەستدابوو.
رونیشیكردوەتەوە: بەوتەی كەسوكاری ناوبراو لەماڵەكەی خۆیدا بەهۆی كێشەی خێزانیەوە خۆی هەڵواسیوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت:لەئێستادا بەمەبەستی توێكاری تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوەی روداوەكە رەوانەی بەشی توندوتیژی ژنان دەكرێت تا لێكۆڵینەوەی زیاتر لەهۆكاری خۆخنكاندنی ناوبراو بكرێت.
رووداوی خۆهەڵواسینی ئەو ژنە لەگەرمیان لەكاتێكدایە كە هەر دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەقەزای سەیدسادق ژنێك بەچەقۆ پیاوەكەی كوشت و دواتریش پۆلیس دەستگیریان كردو دانی بەتاوانەكەیدا نا، هەروەها لەچەند رۆژی رابردوشدا دوو لەشاری هەولێرو كۆیە لەدوو رووداوی جیاوازدا دوو ژن لەلایەن كەسوكاریانەوە كوژران.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25