riklam

شه‌پۆلێكی‌ گه‌رما روو له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كات

عیراق 06:06 PM - 2021-04-18
.

.

كه‌شناسی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌پۆلێكی گه‌رما روو له‌ناوچه‌كانی عیراق ده‌كات و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وامده‌بێت.

كه‌شناسی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، پێشبینی‌ كردووه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ شه‌پۆلێكی‌ گه‌رما ده‌ستپێبكات و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م شاره‌كانی‌ عیراق و ناوچه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست دروست بكات و ئه‌و شه‌پۆله‌ش بۆ چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.

كه‌شناسی‌ عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، شاره‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و باشوور و رۆژئاوا و فوڕاتی‌ ناوه‌ڕاست و هه‌ندێك شاری‌ وه‌ك كه‌ركوك و باكوری‌ دیاله‌ به‌ شه‌پۆلی‌ گه‌رماكه‌ كاریگه‌ر ده‌بن.

 راشیگه‌یاندووه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كان پله‌ی‌ گه‌رما له‌نێوان 40 بۆ 42 پله‌ی‌ سه‌دی‌ بێت و رۆژانی‌ پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی‌ داهاتوو پله‌كانی‌ گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌.

PUKmedia كه‌شناسی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket