riklam

راپەڕین.. ژمارەیەك تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

کوردستان 11:41 PM - 2020-07-07
.

.

لەراگەیەنراوێكدا تەندروستی راپەڕین چاكبوونەوەی 11 تووشبووی تری كۆرۆنای راگەیاند.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین لەراگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە:" دوای وەرگرتنی ڕێنمایی و داخڵكردن و مانەوەیان لەكەرەنتین و سەنتەرەكانی نەخۆشیە گوازراوەكان و سەرپەرشتیكردنی توشبوان لە لایەن پزیشكان و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان، ئەمڕۆ 11 حاڵەتی چاكبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین تۆماركران، بەمەش كۆی ژمارەی هاوڵاتیانی چاكبوەوە بو بە 58كەس."

رونیشكراوەتەوە:" هاوڵاتیانی سنورەكەمان دڵنیا دەكەین هەمو هەوڵێكدەدەین  بۆ پاراستنیان و داوایان لێدەكەین خۆیان و ماڵ و مناڵیان بپارێزن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان بن و هاوكارمان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم پەتایە"

 

 

PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket