riklam

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وته‌‌بێژی جێگری سه‌‌رۆك وه‌‌زیرانه‌وه‌

کوردستان 02:56 PM - 2020-06-30
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی سه‌‌میر ھه‌‌ورامی وته‌‌بێژی ره‌سمی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران، كه‌ ئه‌مڕۆ 30-6-2020، كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌فدی دانوستانكاری هه‌رێم له‌ به‌غدا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌زیران، زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی ده‌ستپێكردوه‌ به‌ مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی دۆخی دانوستانه‌كان و هه‌ڵوێستی هه‌رێم له‌و باره‌یه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌فدی دانوستانكاری هه‌رێم له‌ به‌غدا، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌زیران، زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی به‌تایبه‌ت یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌ستپێكردوه‌ به‌ مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی دۆخی دانوستانه‌كان و هه‌ڵوێستی هه‌رێم له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌تایبه‌ت پرسی شایسته‌ داراییه‌كانی ھه‌‌رێم و به‌رده‌وامی گفتوگۆكانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ.

سه‌‌میر ھه‌‌ورامی
وته‌‌بێژی ره‌سمی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket