riklam

ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێته‌ ئاوی سیروانه‌وه‌

کوردستان 01:00 PM - 2020-06-30
.

.

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ورده‌كاری خنكاندنی منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵی له‌ناو ئاوی سیرواندا ئاشكراكرد.

رائید به‌رزان عوسمان وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، سه‌عات ٩ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانكردنی ئاوی ده‌ریاچه‌ی سیروان، خێزانێك ده‌چنه‌ نزیك ده‌ریاچه‌كه‌ له‌نزیك گوندی ئیمامی زامن ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێب چیرۆكی - ره‌نگ ره‌شیان پێ بووه‌، ده‌كه‌وێته‌ ناو ده‌ریاچه‌كه‌، منداڵێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵی  تێدا بووه‌، له‌ناو ئاوه‌كه‌دا ده‌خنكێت.

وتیشی: تیمه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سیروان و بنكه‌ی به‌رگری شارستانی سیروان و دانیشتوانی گونده‌كه‌، ته‌رمی منداڵه‌كه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌رهێنایه‌وه‌و ته‌رمه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه‌ كرا، له‌بنكه‌ی پۆلیسی سیروان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆرووداوه‌كه‌ رێكخراوه‌.

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان/ شاره‌زوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket