riklam

هه‌ولێر.. قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت

کوردستان 10:03 AM - 2020-06-30
.

.

ئه‌مڕۆ سێ شممه‌ 30-6-2020، قه‌ده‌غه‌ی ھاتووچۆ له‌ سنووری پارێزگای ھه‌ولێر كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌ھۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ھه‌ولێر بڕیاریدا له‌ ئه‌مڕۆوه‌ تا 4/7/2020 ھاتووچۆ قه‌ده‌غه‌ بكرێت. به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ تا ئه‌و واده‌یه‌ ھیچ جۆره‌ ھاتووچۆیه‌ك له‌نێوان ھه‌ولێر و پارێزگاكانی دیكه‌ نابێت.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ھه‌ولێر، رێگه‌ ده‌درێت به‌ كرانه‌وه‌و كاركردنی ئه‌م شوێنانه‌:. نانه‌واخانه‌كان، ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان، دوكانی سه‌وزه‌ و میوه‌فرۆشی، عه‌لوه‌، ئۆتۆمبێلی دابینكردنی كه‌لوپه‌لی ماركێته‌كان، ئۆتۆمبێلی گه‌یاندنی ده‌رمان، ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر، ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان، كۆمپانیای په‌یوه‌ندی، تانكه‌ری گازی موه‌لیده‌، كۆمپانیای خۆراك".


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket