riklam

تیمێكی بەرگری شارستانی دەربەندیخان 60 كیلۆ ئاڵتون بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێننەوە

کوردستان 03:22 PM - 2020-06-21
.

.

بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند مەفرەزەیەكیان لەبەرگری شارستانی دەربەندیخان كاتێك چونەتە سەر رووداوێكی هاتووچۆ كە شۆفێرێك و هاوسەرەكەی بەسەختی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون 22 قاڵب ئاڵتونیان دۆزیوەتەوە تەسلیمی بنكەی پۆلیسیان كردوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی بەناونیشانی (دەستپاكی و دڵسۆزی شوناسی كارمەندانی ئێمەیە) بڵاویكردەوە كە تیمێكی هێزەكانیان لەبەرگری شارستانی دەربەندیخان دوای ئاگاداركردنەوەیان گەیشتونەتە سەر رووداوێكی هاتووچۆو بڕێكی زۆر ئاڵتونیان دۆزیوەتەوە، دەڵێت: پاش ئەوەی ئاگاداركراین لە وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك، دەستبەجێ بنكەی بەرگری شارستانی دەربەندیخان دەچن بەرەو شوێنی روداوەكە، بەڵام شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەو هاوسەرەكەی لە ئۆتۆمبێلەكە پەڕیبوونە دەرەوەو تەندروستیان ناجێگیر بووە، بۆیە ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی هەڵیان دەگرێت و بەپەلە دەیانگەیەنێتە نەخۆشخانە.

دەشڵێت: كاتێك كارمەندەكانی بەرگری شارستانی دەربەندیخان دەگەنە شوێنی رووداوەكە دەبینن چەند پارچە قاڵبە ئاڵتوونێك كەوتووە، بۆیە دەستدەكەن بەگەڕان و لە ئەنجامدا 22 پارچە دەدۆزنەوەو دەیبەن تەسلیمی بنكەی پۆلیسی كە كێشەكەی 60 كیلۆ گرام دەبوو.

لەبەرامبەر ئەو كارەشدا، عەمید دیار ئیبرایم بەڕێوبەری بەرگری شارستانی پارێزگای سلێمانی سوپاسی یەكە بەیەكەی كارمەندەكان دەكات و ئەم هەڵوێست و ڕەوشتە جوانەیان بەرز دەنرخێنێت.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket