riklam

ئه‌حمه‌د رازی كۆچی دوایی كرد

عیراق 09:31 AM - 2020-06-21
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا یاریزانی به‌ناوبانگی عیراق ئه‌حمه‌د رازی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ كۆچی دوایی كرد.

ئه‌حمه‌د رازی ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی تۆپی پێی عیراق به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.

 ئه‌حمه‌د رازی ساڵی له‌ 21-4-1964 له‌دایكبووه‌و یه‌كێك بووه‌ له‌یاریزانه‌ به‌ناوبانگه‌كانی تۆپی پێی عیراق و خاوه‌نی یه‌كه‌م گوڵه‌ له‌مۆندیال بۆ عیراق و به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21-6-2020 به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌و گیانی له‌ده‌ستدا.

هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌حمه‌د رازی هه‌میش ساڵحی توشی كۆرۆنا بوو، دوای مانه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

31.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket