riklam

مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ هاوكاری كارمه‌ندانی ته‌ندروستی خۆبه‌خش ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 04:17 PM - 2020-06-20
.

.

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ هاوكاری به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی خۆبه‌خش ده‌به‌شكرد.

ئه‌مڕۆ 20-6-2020، حوزیران به‌ئاماده‌بوونی حاكم ڕه‌مه‌ك قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ و دكتۆر فه‌رهاد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ و شه‌ریف ره‌حیم، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سنووره‌كه‌، له‌لایه‌ن رێبوار جاف لێپرسراوی  مه‌ڵبه‌ندی 12 ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكاری  گه‌یاندن 56 كارمه‌ندی ته‌ندروستی خۆبه‌خش له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ و دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستیه‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا و  ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ.

لای خۆیشه‌وه‌ دكتۆر شه‌ریف ره‌حیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: به‌سۆپاسه‌وه‌ ئه‌مڕۆ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 12 ی رێكخستنی چه‌مچه‌ماڵ هاوكاری ماددی گه‌یانده‌ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ته‌ندروستی كه‌ ژماره‌یان 56 كارمه‌ندی ته‌ندروستین هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌م كارمه‌نده‌ خۆبه‌خشانه‌ شان به‌شانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌سێكته‌ره‌كانی رووبه‌روبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ تیمه‌كانمان خۆبه‌خشانه‌ كریان كرده‌.

لای خۆیشانه‌وه‌ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی خۆبه‌خش سوپاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 12 ی رێكخستنی چه‌مچه‌ماڵ كرد بۆ گه‌یاندنی ئه‌م هاوكارییه‌ بۆیان، ئاماژه‌یشان به‌وه‌ كرد هه‌رله‌سه‌ره‌تایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاكو ئێستا به‌ به‌رده‌وام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  هاوكاری و پێدوایستییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی گه‌یانده‌ نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌رووبه‌روبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.

PUKmedia عه‌دنان كه‌لهوڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket