riklam

ئێران پشكنینی دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

جیهان 03:08 PM - 2020-06-20
.

.

كازم غه‌ریب ئه‌بادی نوێنه‌ری ئێران له‌ ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی بڕیارده‌رانی ڕێكخراوه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ پشكنینی دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ وه‌ڵامی پێویستی بڕیاره‌كه‌ش ده‌داته‌وه‌.

ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئێران له‌زاری ئه‌بادیه‌وه‌ بڵاویان كرده‌وه‌ تاران لێپرسراوێتی ده‌ره‌نجامه‌ خراپه‌كانی ئه‌و وه‌ڵامه‌ش ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و وڵاتانه‌ی بڕیاره‌كه‌یان پێشنیار كردووه‌.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت ئه‌نجومه‌نی بڕیارده‌رانی سه‌ر به‌ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم به‌ زۆرینه‌ی 25 ده‌نگ و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دوو ده‌نگ و بێ لایه‌نی 7 ده‌نگ بڕیارێكیان ده‌ركردو داوایان له‌ ئێران كرد هاوكاری ته‌واوی ئاژانسه‌كه‌یان بێت و ڕێگاش به‌ پشكنه‌ره‌كانی بدات سه‌ردانی دوو دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بكه‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket