riklam

سێ توشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان 02:13 PM - 2020-06-20
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ سێ كه‌س له‌سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستداو به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر وا بڕوات ماڵ نابێت له‌سلێمانی توشبوویه‌كی نه‌بێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia، ئه‌مڕۆ له‌نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌سلێمانی سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ دانه‌یه‌كیان دانیشتووی ناو سه‌نته‌ری سلێمانیه‌و دوانه‌كه‌ی دیكه‌ش دانیشتووی چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌زوورن.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ دكتۆر فه‌رهاد محه‌مه‌د مسته‌فا به‌رِێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ پیاوێكی ته‌مه‌ن 54 ساڵانه‌و دانیشتووی ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌نده‌و خۆی نه‌خۆشی سستی گورچیله‌ی هه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیش د.سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، بارودۆخه‌كه‌ له‌سلێمانی خراپه‌و وابڕوات ماڵ نابێت له‌سلێمانی توشبوویه‌كی نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خانه‌واده‌ نابێت له‌سلێمانی قوربانییه‌كی كۆرۆنای نه‌بێت.

وتیشی: به‌داخه‌وه‌ له‌پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان رێنماییه‌كان تا راده‌یه‌كی باش جێبه‌جێ ده‌كرێن و له‌سلێمانی گوێ له‌رێنماییه‌كانمان ناگیرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ رێژه‌ی مردن و تووشبوون به‌و ڤایرۆسه‌كه‌ له‌سلێمانی به‌ به‌راوورد به‌ پارێزگاكانی دیكه‌ زیاتر بێت.

فؤتؤ.. بێساران تؤفيق

 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket