riklam

راگەیەنراوێك لەوتەبێژی حكومەتی هەرێمەوە

کوردستان 09:51 PM - 2020-06-19
.

.

لەبەرامبەر بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.

د.جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە:  بەدڵگرانی و نیگەرانیەکی زۆرەوە چاودێری رووداوەکانی ئەمڕۆو چەند رۆژی رابردووی ناوچە سنووریەکان دەکەین، کە بووه هۆی گه یاندنی زیانی گیانی و ماددی بەهاوڵاتییانی سڤیل و گوندنشینانی ئەو ناوچانە. 

وتووشیەتی: حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرکۆنەی شەهیدکردن و زیان گەیاندن بەهاووڵاتییان دەکات لەلایەن هەر لایەنێک و بەهەر هۆکارێک بێت.

رونیشكراوەتەوە: داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین ڕێز له سه روه ری خاك و نیشتیمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنی پشێوی لە ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان. 

ئاماژەی بەوەشداوە:حکومەتی هەرێمی کوردستان خوازیاری پەیوەندیی دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و نایەوێت لەناو خاکی هەرێمی کوردستان هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێک. 

 

PUKmedia راگەیەنراو

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket