riklam

عیراق رۆژانە 720 تۆن غازی ماڵان بۆ هەرێم دەنێرێت

کوردستان 04:39 PM - 2024-04-30
دابەشکردنی غازی ماڵان PUKMEDIA

دابەشکردنی غازی ماڵان

حکومەتی فیدراڵ رەزامەندیی لەسەر ناردنی رۆژانە 720 تۆن غازی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی، تا ئەوکاتەی کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەست بە بەرهەمهێنانی غاز دەکاتەوە.

 

بە گوێرەی نووسراوێکی رەسمی کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە و ئیمزای د.عزەت سابیر بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ کاروباری غازی لەسەرە، حکومەتی عیراق رازییە 720 تۆن غاز بۆ هەرێم بنێرێت.

ئەم بڕیارەش وەڵامی داوایەکی وەزارەتی سامانەسروشتیەکانی هەرێمی کوردستانە، کە داوا دەکات حکومەتی عیراق غازی ماڵان بۆ هەرێم دابین بکات، بەوپێیەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەهۆی هێرشە درۆنیەکەی هەفتەی رابردوو رۆژی 26-4-2024ـەوە، بەرهەمهێنانی راگرتووە و بەپێی داواکەی وەزارەتی سامانەسروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، لەو بڕە رۆژانە 300 تۆن بۆ هەولێر و 260 تۆن بۆ سلێمانی و 160 تۆن بۆ دهۆک داواکراوە.

بەگوێرەی رەزامەندییەکە وەزارەتی نەوتی عیراق رۆژانە 720 تۆن غازی ماڵان دەنێرێت تا ئەوکاتەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەست بەبەرهەمهێنان دەکاتەوە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket