riklam

بەڵگە..حكومەتی هەرێم ملیۆنان دۆلار دەداتە كۆمپانی گەنەڵ ئینێرجی توركی

ئابوری 06:45 PM - 2020-06-19
.

.

كۆمپانیانی گەنەڵ ئینێرجی رایگەیاند لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پارەی فرۆشی نەوتی مانگی ئایاری رابردویان پێدراوە كە بڕەكەی زیاتر لە 8 ملیۆن دۆلارە.

بەپێی ئەو نوسراوەی كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی لەبارەی وەرگرتنی شایستە داراییەكانیلەحكومەتی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، رایگەیاند: لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پارەی فرۆشی نەوتی مانگی ٥ی ساڵی ٢٠٢٠ی بەدەستمان گەیشتوەو بۆ هاوبەشەكانی (تەق تەق) بڕی سێ ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری تەواویان پێدراوەو لەو بڕەیەش ملیۆنێك و 900 هەزار دۆلاری پشكی گەنەڵ ئینێرجی بووە.

هەروەها هاوبەشەكانی تاوكێ بڕی 26 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری تەواویان وەرگرتووە كە لەو بڕەیەش  6 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری پشكی گەنەڵ ئینێرجی بووە.

هاوڕێ مەلا ستار پەرلەمانتاری كوردستان لەبارەی پێدانی شایستە داراییەكانی ئەو كۆمپانیایانەی بواری نەوتیش، دەڵێت: حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بیانووی نەبوونی پارە، مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان نادات، و هێشتا مووچەی مانگی ٢ی مووچەخۆرانی نەداوە،  بەڵام بەپێی ئەم نوسراوەی گەنەڵ ئینێرجی، حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان زۆر دەستكراوەو سنگ فراوانەو كرێی مانگی ٥ی ئەمساڵی پارەی فرۆشتنی نەوتی لەگەڵ ئەم كۆمپانیایەی سەر بە حكومەتی توركیا سافكردووەو هەموو پارەكانی داونەتێ. ئەوەشی نوسیوە: بەم نوسراوە دەردەكەوێت كە حكومەتی هەرێم ئامادەیە ملیۆنەها دۆلار بدات بەكۆمپانیا توركییەكان و شەریك و هاوبەشە تایبەتەكان و نەناسراوەكان و ناڕونەكان كە بەناوی قەرزی كۆمپانیا سەدان ملیۆن دۆلاریان لەسەر خەڵكی كوردستان كردووە بەماڵ.

راشیگەیاندوە: هەر ئەم حكومەتە ئامادە نییە موچەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و مامۆستایان و كەمئەندامان و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگەو ھێزاكانی ناوخۆ و چین و توێژە جیاجیاكانی كوردستان بدات، و وا سەرقاڵی بڕینی مووچەكانیشیانە.

PUKmedia تایبەت 

 

55555000.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket