په‌یڤێك بۆ یادی په‌نجا ساڵه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان
ی.ن.ک 06:54 PM - 2020-06-11.
فكری چه‌پ و سۆسیالیستی له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه هاتۆته ناو جه‌ماوه‌ری كوردستانی باشووره‌وه، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی حیزبی شیوعی عیراقه‌وه. هه‌تاوه‌كو ساڵانێكی زۆر، حزبی شیوعی هه‌وادار و ئه‌ندامێكی ئێجگار زۆری له‌ناو جه‌ماوه‌ری كوردستاندا هه‌بووه. به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی ساڵانی شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تاكانی ساڵانی حه‌فتاكاندا، له‌ناو نوخبه‌ی رۆشنبیر و رۆشنفكری ناو شاره‌كاندا، بیر له دروستكردنی رێكخراوێكی سیاسی كراوه‌ته‌وه كه دوور بێت له حزبه‌كانی ئه‌و زه‌مانه له هه‌مانكاتیشدا به بیری چه‌پ گۆشكرابێت و فكری ماركسی لینینی ببێته بنه‌مای ئه‌و رێكخراوه سیاسییه تازه‌یه.
هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد كه له 10 حوزه‌یرانی 1970 له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سی چه‌پ و شۆرشگێڕه‌وه رێكخراوی ” كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی” دروست بكرێت، كه دواتر ناوه‌كه‌ی بۆ ” كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران ” گۆڕاوه. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین رێكخراوی چه‌پی كوردی بووه كه له باشووری كوردستان دروست بێت.
كۆمه‌ڵه هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه به‌شێوازێكی ته‌واو جیاواز له مۆدێلی سیاسی باو كاریكردووه، بۆ نموونه ئه‌م رێكخراوه هه‌موو كه‌سێكی وه‌رنه‌ده‌گرت. هه‌ر كه‌سێك ببوایه به ئه‌ندامی ئه‌م رێكخراوه، ده‌بوایه سه‌ره‌تا چه‌ند ساڵێك له ئه‌ڵقه رۆشنبیرییه‌كاندا بوایه، ئینجا وه‌كو ئه‌ندام وه‌رده‌گیرا. واته ئه‌و زیاتر پشتی به رۆشنبیركردنی ئه‌ندامانی ده‌به‌ست. لینین پێی وابوو ” هیچ جووڵانه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێری به‌بێ ئایدۆلۆژیاییه‌كی شۆڕشگێری نابێت.” له هه‌مانكاتیشدا ئایدۆلۆژیا به‌تایبه‌تی ی ” چه‌پ و ماركسی لینینی” زۆر گرنگ بووه به‌لایه‌وه. دیاره له‌و كاته‌دا فكری ماویزم و گیڤارایزم زۆر له‌ناو گه‌نجان و خوێندكارانی كوردستاندا باو بووه، هه‌ر ئه‌م فكره‌ش به‌سه‌ر ئه‌م رێكخراوه‌دا زاڵ بووه.
ئه‌م رێكخراوه كۆمه‌ڵێك خه‌ون و ئامانجی هه‌بووه كه دیارترینیان :
رزگاربوونی كوردستان له هه‌ژموونی خێڵایه‌تیی و ده‌ره‌به‌گایه‌تیی و حوكمی بنه‌ماڵه. باشكردنی ره‌وشی ژیانی كرێكار و جووتیاران و ره‌نجده‌رانی ناو شار، رزگاركردنی ژن له زوڵم و سته‌می بنه‌ماڵه و پیاوسالاری، گه‌شه‌سه‌ندنی دۆخی ئابووریی و فه‌رهه‌نگی و په‌روه‌رده‌یی كوردستان. له رووی خه‌باتی نیشتمانیشه‌وه باوه‌ڕی به زرگاربوونی گه‌لی كورد هه‌بووه له زوڵم و سته‌می ده‌سه‌ڵاتی فاشیزمی به‌عس، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی گرێدانی خه‌باتی نیشتمانی له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز و لایه‌نێكی ئازادیخوازی كورد و عه‌ره‌بی عیراق. له رووی میتۆدیشه‌وه باوه‌ڕی به خه‌باتی چه‌كداری هه‌بووه و وه‌كو ئامڕازێكی گرنگی خه‌بات و تێكۆشانی خۆی داناوه. كۆمه‌ڵه له مێژووی خۆیدا كۆمه‌ڵێك سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه له‌وانه: جارێكی تر توانی هیوای خه‌بات و تێكۆشان له‌ناو جه‌ماوه‌ری كوردستاندا بچێنێت و مه‌شخه‌ڵی خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تی له چیاكانی كوردستاندا هه‌ڵ بكات. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كوردستان له‌ناو شكست و هه‌ره‌سێكی گه‌وره‌ی سیاسی‌دا بووه و نائومێدیی و بێ هیواییی باڵی به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری كوردستاندا كێشاوه.
له چیاكانیشدا پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه نموونه‌ی ئازایه‌تی و گیانفیدایی بوون له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه سه‌ركرده مه‌زنه‌كه‌ی هاوڕێ ئارام، هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئه‌ندامانی چاو له‌سه‌ركرده‌كانیان بكه‌ن. له هه‌مووشی گرنگتر توانیویه‌تی هه‌زاران گه‌نج و خوێندكار و رۆشنفكری كورد بۆ لای خۆی رابكێشێت و ببنه ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌م رێكخراوه‌و چ له‌ناو شار و چ له شاخ، له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی تری ناو یه‌كێتی به‌شداری شۆڕشی نوێ بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه رێكخراوه نهێنییه‌كانی له‌ناو شاردا رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بوو له جۆشدانی خه‌ڵكی بۆ شۆڕشی نوێ، به‌تایبه‌تی له‌ناو گه‌نج و لاوان‌دا. هه‌روه‌ها هه‌میشه ئه‌ندامانی له‌ناو زینداندا نموونه‌ی كه‌سانی خۆڕاگر و گیانفیدایی و خه‌باتگێڕ بوون، به‌وپه‌ڕی ئازایه‌تییه‌وه داكۆكیان له بیروباوه‌ڕی خۆیان كردووه‌و به‌ره‌نگاری رژێمی به‌عس بوونه‌ته‌وه له پێش هه‌مووشیانه سه‌ركرده مه‌زنه‌كانی ” خاڵه شه‌هاب و ئه‌نور و جه‌عفه‌ر ” ئه‌وان بوونه سه‌رقافڵه‌ی خه‌بات بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆیان. به‌ڵام له‌پاش شه‌هیدبوونی هاوڕێ ئارام ، رۆژ له دوای رۆژ چرای پرشنگداری ئه‌م رێكخراوه سیاسییه به‌ره‌و كزی ده‌چێت و تا دواتر به بڕیاری سه‌ركردایه‌تی نوێی كۆمه‌ڵه، به‌ته‌واوه‌تی مه‌شخه‌ڵی كۆمه‌ڵه ده‌كوژێننه‌وه و نامێنێت و ده‌بێته به‌شێك له مێژوو.
له‌یادی په‌نچا ساڵه‌ی كۆمه‌ڵدا ده‌توانین بڵێین، راسته كۆمه‌ڵه نه‌یتوانی هه‌موو ئامانجه‌كانی خۆی بهێنێته دی به‌ڵام مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌ندامانی و هه‌وادارانی ئه‌م رێكخراوه، مایه‌ی شانازیییه بۆ هه‌موو كورد. هه‌روه‌ها ئه‌م رێكخراوه چه‌په‌ی كورد، توانی له رێگه‌ی فكری چه‌په‌وه، دووباره هه‌ستی شۆڕشگێری له‌ناو جه‌ماوه‌ری كوردستاندا زیندوو بكاته‌وه، له كاتێكدا بێ هیوایی به‌سه‌ر هه‌موو كوردستان زاڵبووه.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان.
PUKmedia / ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
سێ شه‌هیدی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25