riklam

لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی سلێمانی هۆشداریی ده‌دات

کوردستان 04:45 PM - 2020-06-11
.

.

ئه‌مڕۆ 11-6-2020 لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به‌ سه‌رپه‌رشتیی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی كۆبۆوه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قۆناغه‌ مه‌ترسیداره‌كانی ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆناو چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر كراو جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌ جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی چاودێریكردن و خۆپارێزیی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان خه‌ڵك و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كرانه‌وه‌.

چه‌ند بڕیارو ڕێنماییه‌كی پێویست به‌ دۆخی ئێستا ده‌ركران، لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌موولایه‌ك ئاگادارده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر پابه‌ندی خۆپارێزیی و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان نه‌بن هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدیی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانیان دروست ده‌بێت و ژماره‌ی قوربانییه‌كان زیاتر ده‌بن.


PUKmedia راگه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی

42.jpg

43.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket