riklam

عیراق به‌شی دووه‌می بودجه‌ی پشتیوانی بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت

ئابوری 03:58 PM - 2020-06-11
.

.

وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ به‌غدا بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ (د. حه‌سه‌ن التمیمی) وه‌زیری ته‌ندروستی عیراقی فیدراڵ و لێژنه‌ی باڵای كۆڕۆنا و شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌عیراق.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق بڕیاردراوه‌ له‌و پاره‌یه‌ی كه‌ بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆكراوه‌ته‌وه‌، پشكی هه‌رێمی كورستانیش بدرێت.

وتیشی: بۆ دابینكردنی پشكنینی كۆرۆنا (كیت)، و چاودێری توشبوان و دابینكردنی ژماره‌یه‌ك ئامێری ته‌ندروستی، به‌نوسراو داوای بودجه‌مان له‌ وه‌زیری نوێی ته‌ندروستی عیراق كردوه‌و وه‌زیری ته‌ندروستی عیراقیش ره‌زامه‌ندبووه‌ به‌ ره‌وانه‌كردنی به‌شی دووه‌می بودجه‌ی پشتیوانی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، به‌ڵام له‌نوسراوه‌كه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌بڕی بودجه‌كه‌ نه‌كراوه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket