riklam

داوا ده‌كرێت په‌یكه‌ری سه‌ربازه‌ ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان له‌كۆنگرێس لاببرێت

جیهان 12:58 PM - 2020-06-11
.

.

نانسی پیلوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به‌ بوونی په‌یكه‌ری ئه‌و 11 سه‌ربازه‌ی ئه‌مریكا له‌باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس كه‌ به‌شداریان له‌جه‌نگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا كردووه‌ رایگه‌یاند: ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ به‌شێك نین له‌مێژووی ئه‌مریكا به‌ڵكو هێمایه‌كن بۆ سه‌ركوتكردن، پێویسته‌ لاببرێن.

پیلۆسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سه‌رباری بڕوای ته‌واوی به‌پێویستی پاراستنی مێژووی ئه‌مریكا، به‌ڵام نابێت هیچ بوارێك بدرێت بۆ ڕێزدانان له‌ڕه‌گه‌زپه‌رستی و توندڕه‌وی سه‌رباز و پیاوانی كۆنفدراڵی كه‌ به‌شداریان له‌سه‌ركوتكردنی گه‌لی ئه‌مریكا كردووه‌.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌نوسراوێكدا كه‌ بۆ لابردنی په‌یكه‌ری ئه‌و 11 سه‌ربازه‌ به‌رزیكردۆته‌وه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌: سه‌رجه‌میان له‌ساڵانی 1861 بۆ 1865 له‌ریزی سوپای كۆنفیدراڵی له‌11 ویلایه‌تی باشور كه‌ باوه‌ڕیان به‌سیستمی كۆیلایه‌تی هه‌بووه‌، به‌رامبه‌ر به‌سوپای یه‌كگرتووی ئه‌مریكا له‌20 ویلایه‌تی باكوور پێكهاتوون، دژی ئه‌و سیستمه‌ بوون جه‌نگاون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket