riklam

تەندروستی هەولێر روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە

کوردستان 07:51 PM - 2020-06-09
.

.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەبارەی دەستپێكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

لەروونكردنەوەكەی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێردا هاتووە:""  ئەمڕۆ لەچەند پەیج، ماڵپەڕ و کەناڵێک، لێدوانێک بەناوی د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بڵاوکراوتەوە، گوایە وەک تەندروستی هەولێر داواییان کردوە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی ڕابگەینرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە:لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێدوانێک بەناوی د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بڵاوکراوەتەوە کە گوایە داوایکردوە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی ڕابگەینرێت، تەندروستی هەولێر "ئەم لێدوانە بەهەمو شێوەیەک رەتدەکاتەوە".

تەندروستی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو:"بەهەمو شێوەیەک ئەو لێدوانە ڕەتدەکەنەوە و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێریش بەهیچ شێوەیەک لێدوانی لەم شێوەیەی بۆ هیچ ماڵپەڕ، پەیج و کەناڵێکی ڕاگەیاندن نەداوە، "ئەوەی بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەماو ڕاستیەکی تێدانییە و تەنها مەبەست لە بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی هاوڵاتییانە".

 

PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket