riklam

زیاتر له‌ 50 توشبووی كۆرۆنا له‌سلێمانی چاكبونه‌ته‌وه‌

کوردستان 09:51 PM - 2020-06-07
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی رابردوودا زیاتر له‌ 50 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د. سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی بۆ كه‌ناڵی كوردسات نیوز رايگه‌یاند، له‌ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردوودا زیاتر له‌ 50 توشبووی چاكبوونه‌ته‌وه‌و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رقاڵیمان نه‌مانتوانیوه‌ رایبگه‌یه‌نین.

وتیشی: له‌ئێستادا له‌پارێزگای سلێمانی ته‌نها 5 توشبوو حاڵه‌تی ته‌ندروستیان ناجێگیره‌و له‌ژێرچاودێریدان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژانه‌ پشكنینه‌كان به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و رۆژانه‌ حاڵه‌تی نوێی زۆر تۆمار ده‌كرێت.

راشیگه‌یاند: تا ژماره‌كان زیاد بكات مه‌ترسی زیاتر له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی توشبووان هه‌یه‌و وه‌ك پێویست ناتوانین چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، بۆیه‌ داوام له‌هاووڵاتیان ئه‌وه‌یه‌ زیاتر پابه‌ندبن، تا پێكه‌وه‌ رووبه‌ڕووی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ببینه‌وه‌.

له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردنیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، هه‌تا رێژه‌ی توشبووان زیاد بكات بێگومان حاڵه‌ته‌كانی مردنیش زیاد ده‌كات كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌رۆژانی رابردوو هه‌موومان حاڵه‌ته‌كانمان بینی.


PUKmedia كوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket