riklam

شێروان میرزا: بەغدا ماوەی 30 رۆژی لەبەردەم هەرێمدا داناوە

کوردستان 07:37 PM - 2020-05-27
.

.

 وابڕیارە  بەم زوانە وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و حكومەتی ناوەندی تەنها 30 رۆژی وەك ماوە داناوە بۆ رێكەوتن لەنێوان هەردوولادا.

شێروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: وەك بڕیاربوو لەدوای جەژن وەفدێكی حكومەتی  هەرێم سەردانی بەغدا بكات بۆ قسەكردن لەسەر رێكەوتنی كۆتایی لەنێوان هەردوولادا لەسەر بودجەو كۆی كێشەكانی نەوت و خاڵە سنوریەكان و داهاتی ناوخۆ.

وتیشی: بەپێی بەرنامەی گفتوگۆكان، حكومەتی ناوەندی 30 رۆژی لەبەردەم حكومەتی هەرێم داناوە، بۆ ئەوەی لەسەر كۆی كێشەكانی نەوت و خاڵەسنوریەكان و داهاتی ناوخۆ و ئەو بڕە بودجەیەی لە پڕۆژە یاسایی 2020 بۆ هەرێم دادەنرێت جێگربكرێت.

ئاماژەی بەوەشدا: بەمزوانە وەفدێك لەحكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و گفتوگۆكان دەست پێ دەكەنەوە.

PUKmedia سامان یاروەیس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket