riklam

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە

کوردستان 01:34 AM - 2020-05-24
.

.

د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین ئەم جەژنە ببێتەمایەی ئارامی و ئۆقرەیی بۆ سەرجەم كوردستانیان و ئاسەوارەکانی نەخۆشی و ناخۆشی و قەیرانەکان بەرۆکمان بەردات.

مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، مانگی لێبووردەیی و پاکبوونەوەی ڕۆح و دەروونی مرۆڤەکانە، خۆشییەکانی لەناو سرووتەکانی جەژندا پیرۆز دەکرێن، ھیواخوازم لەم جەژنەدا خەڵکی کوردستان ئامێزی تەبایی و برایەتی بۆ یەکتر بکەنەوەو لایەنە سیاسییەکانیش ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و سەرەتایەکی نوێی بونیادنراو لەسەر متمانە بۆ یەکڕیزیی نیشتیمانی دەستپێبکەن، بۆئەوەی سەقامگیریی یەکجارەکی باڵ بەسەر کوردستاندا بکێشێت.

دووباره‌ جه‌ژنتان پیرۆزبێت و خوای گه‌وره‌ ڕۆژوو و تاعەت و نزاكانتان قبوڵ بكات، هه‌میشه‌ له‌ ئارامی و سەرفرازیدا بژین.

د.ڕێواز فایه‌ق

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

2020/5/23

 

 

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket