riklam

هاوپه‌یمانی نیشتمانی متمانه‌ به‌حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی نادات

عیراق 06:39 PM - 2020-05-03
.

.

ئه‌مڕۆ 3-5-2020، هاوپه‌یمانی نیشتمانی عیراقی رایگه‌یاند: بڕیاریانداوه‌ متمانه‌ نه‌به‌خشنه‌ كابینه‌ی حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو مسته‌فا كازمی، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌شداری له‌ دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ناكه‌ن، كه‌ تایبه‌ت كراوه‌ به‌ ده‌نگدان به‌ كابینه‌ی حكومه‌تی نوێ.

پێشتریش هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی رایگه‌یاند: كه‌ له‌ دانیشتنی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌نگ به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو مسته‌فا كازمی ناده‌ن.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌ڕێگه‌ی وتووێژمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌دا هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ هێنانه‌دی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هیچ ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنیمان لێنه‌دی، ئه‌و میكانیزمه‌شی كه‌ بۆ دیاریكردنی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی په‌یڕه‌وی كردووه‌، ئاڵۆزو ناڕۆشنه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ش، داواكارییه‌كانی جه‌ماوه‌ر له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌ كه‌ داوا ده‌كه‌ن بكوژانی خۆپیشانده‌ران و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بدرێنه‌ دادگا و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دادگایی بكرێن و به‌سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌ن.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووشه‌: له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ ئاماژه‌یان پێدراوه‌، هاوپه‌یمانی نیشتمانی متمانه‌ به‌م حكومه‌ته‌ نادات و به‌شداریش له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ناكات كه‌وا بڕیاره‌ ئه‌نجام بدرێت، له‌كاتی متمانه‌به‌خشین به‌كابینه‌كه‌و تێپه‌ڕاندنی، هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نیشتمانپه‌روه‌ره‌ عیراقییه‌كاندا ده‌بنه‌ ئۆپۆزسیۆنێكی ئاشتیخواز.

PUKmedia هاوپه‌یمانی نیشتمانی عیراقی


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket