riklam

وه‌فدی هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا

کوردستان 03:45 PM - 2020-05-03
.

.

وته‌بێژی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆی چه‌ند بژاره‌یه‌ك له‌باره‌ی نه‌وت‌ و بودجه‌ی كوردستانه‌وه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه‌.

 سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق له‌باره‌ی پرسی نه‌وت‌ و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌.

 وته‌بێژی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم وتیشی: ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌كیان تێدا نه‌كراوه‌و هه‌مان ئه‌ندامی وه‌فده‌كه‌ی پێشوو ده‌بن و پێده‌چێت رۆژی دووشه‌ممه‌ یان سێشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق ده‌ست به‌ گفتوگۆكان له‌باره‌ی نه‌وت‌ و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه‌.
 
سه‌میر هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چه‌ند بژارده‌یه‌ك ئاماده‌كراون و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت، وتیشی: پێشنیازه‌كانیش هه‌موو ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند نه‌وت له‌ رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه‌ هه‌نارده‌ ده‌كات ‌و به‌غداش چه‌ند پاره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت. ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكان.
 
هه‌فته‌ی رابردو وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ گفتوگۆی پرسی نه‌وت ‌و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی سه‌ردانی به‌غدای كرد، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنی كۆتایی، به‌ڵام بڕیاردرا گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامبن.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket