riklam

ئاماری تووشبوان به‌كۆرۆنا له‌ پارێزگای سنه‌ ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان 10:01 AM - 2020-05-03
.

.

سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی پارێزگای سنه‌ ڕایگه‌یاند: تا ئێستا هه‌زار و 379 كه‌س له‌ دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

فه‌رزین ڕه‌زاعی سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی پارێزگای سنه‌ به‌ ئاژانسی میهر-ی ئێرانی ڕاگه‌یاندووه‌: تا ئێستا سێ هه‌زار و 652 پشكنین بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و پارێزگایه‌ كراوه‌ كه‌ ده‌ركه‌وت هه‌زار و 379 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.

 ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ زۆرترین تووشبوو له‌ شاری سنه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ 360 كه‌سه‌ و له‌ قه‌زای سه‌قزیش 330 حاڵه‌تی تووشبوون تۆماركراوه‌ و دواتریش قه‌زای بانه‌ دێت كه‌ 156 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.

ڕه‌زاعی باسی له‌وه‌شكردووه‌ تا ئێستا 124 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا له‌ پارێزگای سنه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia  ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket