riklam

حكومه‌ت: به‌ پێی ئه‌و توانا داراییه‌ی له‌ به‌رده‌سته‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كه‌ین

کوردستان 06:35 PM - 2020-05-02
.

.

ئه‌مڕۆ 2-5-2020، به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ئه‌نجامی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی  وه‌فده‌كه‌ و ئه‌ندامانی  وه‌فده‌كه‌ ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا و گفتوگۆیان له‌ گه‌ڵ كاربه‌ده‌سته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی خسته‌ڕوو و ته‌ئكید له‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا كرایه‌وه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی پاراستن و دابینكردنی ماف و شایسته‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریشه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ درێژه‌دان به‌ دانوستان، وه‌فده‌كه‌ دووباره‌ سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه‌.
له‌ ته‌وه‌رێكی تردا دۆخی دارایی ئێستای حكومه‌ت تاووتوێكرا و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، به‌ پێی ئه‌و توانا داراییه‌ی ئێستا له‌ به‌رده‌سته‌، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ بكرێت.
 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌ گرنگیی به‌رده‌وامبوون له‌ سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كرایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها بڕیاردرا له‌م هه‌فته‌یه‌دا و دوای كۆتاییهاتنی مۆڵه‌تی دیاریكرا و بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیا و لایه‌نانه‌ی قه‌رزداری حكومه‌تن، رێوشوێنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت ده‌ست پێبكات.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به‌و داواكارییانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ باره‌ی لامه‌ركه‌زی ئیداریی له‌ ئارادان، لایه‌نه‌ به‌شداره‌كانی حكومه‌ت ته‌ئكیدیان  له‌وه‌كرده‌وه‌: كه‌ پرسی لامه‌ركه‌زی ئیداری و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، به‌شێكه‌ له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket