riklam

شاره‌زایه‌ك: هێرشه‌كه‌ی داعش به‌ تاكتیكێكی زۆر گه‌وره‌ ئه‌نجامدراوه‌

عیراق 03:00 PM - 2020-05-02
.

.

شاره‌زایه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووه‌: له‌دوای شكستی داعش ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ به‌و پیلان و تاكتیكه‌ سه‌ربازییه‌ هێرش بكات.

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردو رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هێرشی كرده‌سه‌ر چه‌كدارانی حەشدی شەعبی و زیانێكی زۆری پێ گه‌یاندن، هیشام هاشمی شاره‌زای بواری ئه‌منی له‌ نوسینێكیدا له‌ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌، له‌دوای شكستهێنانی سه‌ربازی داعش له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م هێرشی پیلان بۆ داڕێژڕاوی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ كه‌ به‌ تاكتیكێكی سه‌ربازی زۆر شاره‌زا ئه‌نجامدرابێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زیانی زۆری به‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سه‌ڵاحه‌دین گه‌یاندووه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، داعش له‌ 4 ناوچه‌ی سامه‌ڕاوه‌ به‌یه‌كجار هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ره‌ڕای گه‌یشتنی هاوكاری پۆلیسی فیدراڵی و هێزی دژه‌تیرۆرو سوپاو هێزی ئاسمانی، به‌ڵام هێرشه‌كانی داعش ماوه‌ی 3 سه‌عات به‌رده‌وامی هه‌بووه‌و زیانی زۆر گه‌وره‌ی به‌ حه‌شدی شه‌عبی گه‌یاندووه‌.

PUKmedia به‌دواداچوون 
 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket