riklam

لیژنەی دارایی:مووچەی فەرمانبەران كەمناكرێتەوە

عیراق 09:59 AM - 2020-05-01
.

.

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند كەمكردنەوەی مووچە تەنها سەرۆكایەتییەكان و پلە باڵاكان دەگرێتەوەو فەرمانبەرانی خوارەوە ناگرێتەوە.

هەیسەم جبوری سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند بڕیاری كەمكردنەوەی مووچە، سەرۆكایەتییەكانی كۆمار، نوێنەران و وەزیران هەروەها پەرلەمانتاران و پلە تایبەتەكان دەگرێتەوە.

پێشتریش سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق،رایگەیاندبوو: هیچ بڕیارێك لە بارەی كەمكردنەوەی مووچەو دەرماڵەی فەرمانبەرانی دەوڵەت نەدراوەو ئەم پرسە دەكەوێتە ئەستۆی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، وتیشی: مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دابینكراوە.

غەزبان باسی لەوەشكردووە: لە ساڵی 2019دا، داهاتی نەوتی عیراق نزیكەی 78 ملیار دۆلار بووەو نرخی بەرمیلێك نەوت لەو كاتەدا 61 دۆلار بووە، بەڵام بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی دارایی، پێشبینی دەكرێت لە ساڵی 2020 دا، داهاتی نەوتی عیراق نزیكەی 40 ملیار دۆلار بێت.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket