riklam

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كافتریایه‌ك داده‌خه‌ن

کوردستان 06:45 PM - 2020-04-30
.

.

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌رێنمایه‌كانی خۆپارێزی و پێشكه‌شكردنی نێرگه‌له‌ به‌ میوانه‌كانی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كافتریای پیرۆزی داده‌خات.

فریاد عوسمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانت و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ و پێشكه‌شكردنی نێرگه‌له‌ به‌ میوانه‌كانی، لیژنه‌كه‌ كافتریای پیرۆزی له‌ گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌، له‌شاری سلێمانی داده‌خات.
 
وتی: به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی ‌شاری سلێمانی، كافتریا و كۆفی شۆپی كێشانی نێرگه‌له‌ داخراون و هه‌ر شوێنێكیش بیكاته‌وه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌‌.
 
وتیشی: سه‌رپێچییه‌كانی تری كافتریای پیرۆزی، نه‌بونی مۆڵه‌تی كاركردن و نه‌گونجانی شوێنه‌كه‌ بۆ كێشانی نێرگه‌له‌یه‌، بۆیه‌ به‌پێی رێنماییه‌كانی ژوری خۆپارێزی و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.
 
سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ هه‌مو ئه‌و كافتریا و كۆفی شۆپی نێرگه‌له‌ كێشانی ئاگادار كرده‌وه‌، تائه‌و كاته‌ی ژوری خۆپارێزی بڕیار له‌ كردنه‌وه‌ی كافتریاكانی نێرگه‌له‌ نه‌دات، هیچ كه‌س و شوێنێك نه‌یكاته‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خۆیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌بنه‌وه‌.

 لیژنه‌ی ریستۆرانت، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، به‌رده‌وام سه‌ردانی كافتریا و شوێنه‌ گه‌شتوگوزارییه‌كان ده‌كات، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی، شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket