riklam

وەفدی هەرێم و سەرۆک کۆمار لەکۆبونەوەدان

عیراق 05:37 PM - 2020-04-30
.

.

وەفدی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆک کۆماری عیراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کۆبونەوەدایەو لە کۆبونەوەی پێشتریشدا لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق، د. فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراق، رەوشی سەردان و كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێمی بە ئەرێنی وەسف كرد.

لە ئێستادا وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق لەکۆبونەوەدان و کۆبونەوەکەش لەسەر پرسی موچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانە.

پێشتریش وەفدی حكومەتی هەرێم  لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دارایی حكومەتی عیراق لەبارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كۆبوونەوە. 

لە كۆبوونەوەكەدا وەفدی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی حكومەتی عیراق، تاوتوێی راسپاردە و پێشنیارەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێریان كرد بەتایبەت لەبارەی پرسەكانی نەوت و بودجە.

لەلای خۆیەوە د. فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراق، رەوشی سەردان و كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێمی بە ئەرێنی وەسف كرد و بڕیارە  كۆبوونەوەكان لەبەغدا درێژەیان هەبێت.

PUKmedia تایبەت

 

 

٢.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket