سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا پیرۆزبایی له‌موسڵمانان ده‌كات
جیهان 09:29 AM - 2020-04-24.
جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا له ئۆتاوای پایته‌خت وتارێكی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز پێشكه‌شكردو تیایدا پیرۆزبایی مانگی ڕه‌مه‌زانی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان كرد .
جۆستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیری كه‌نه‌دا پێشه‌كی وتاره‌كه‌ی به سلام علیكم ده‌ستیپێكرد ، پاشان به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان كرد‌و هیوای خۆشی و سه‌لامه‌تی بۆیان خواست.
ترودۆ له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به پرۆسه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانداو وتی " له كاتی خۆرئاوابوونی ئه‌م شه‌و ، موسڵمانانی كه‌نه‌داو جیهان به‌گشتی پرۆسه‌ی ده‌ستپێكی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌گێڕن .
ئه‌مه‌ش گه‌شتێكی ڕۆحی نوێژ‌و ڕۆژوگرتنی موسڵمانانه بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت ، ڕه‌مه‌زان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزان و هاوڕێكانیانه، به‌درێژایی رۆژ به‌ڕۆژوو ده‌بن و ئێواره‌ش به‌خواردنی ئیفتار كۆتایی پێدێنن ، مانگی ڕه‌مه‌زان ڕه‌وشتی میهره‌بانی و خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتنه هه‌موو كاتێك ده‌نگی داوه‌ته‌وه ، مانگی سه‌ده‌قه و باوه‌ڕبه‌خۆبوونمان وه‌بیر دێنێتیه‌وه پێویسته ئه‌م ڕه‌فتارانه له ژیانی رۆژانه‌ماندا په‌یڕه‌و بكه‌ین .
هه‌مووان ئاشنای هاوكاری و چالاكییه به‌نرخه‌كانی موسڵمانانی كه‌نه‌داین كه له‌پێناو خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌مان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش جێی سوپاس و پێزانینه .
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌م ساڵ به بۆنه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورۆنا جیاواز ده‌بێت له‌ساڵانی ڕابردوو ، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ پاراستنی هاوڵاتیان له میانه‌ی مانه‌وه‌یان له‌ماڵه‌وه و جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندرووستی گشتی. موسڵمانانی كه‌نه‌داش ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێت نوێژی هه‌ینی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن كه پێشتر له مزگه‌وته‌كان جێبه‌جێیان ده‌كرد .
له‌كۆتاییدا سه‌رۆك ترودۆ به‌ناوی بنه‌ماڵه و سۆفیای هاوسه‌ری هیوای خواست موسڵمانان بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانیی پیرۆز به خۆشی وئاشتی به‌رنه‌سه‌ر .
دواتر به " ره‌مه‌زان موباره‌ك " سه‌رۆك وه‌زیران كۆتایی به وتاره‌كه‌ی هێنا .
سه‌رچاوه/ ستی نیوز ، كه‌نه‌دا
PUKmedia عوسمان عه‌لی ، تورونتۆ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30 -
مەکتەبی سیاسی: کرێکاران لەنێو كاروانی بزوتنەوەی كوردایەتییدا پێشەنگ بوون
08:50 PM - 2024-04-30 -
قوباد تاڵەبانی: هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە
05:41 PM - 2024-04-30 -
چوار باڵیۆزی نوێ له‌عیراق ده‌ستبه‌كار ده‌بن
04:48 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
عیراق رۆژانە 720 تۆن غازی ماڵان بۆ هەرێم دەنێرێت
04:39 PM - 2024-04-30
مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه
03:50 PM - 2024-04-30
دارایی هەرێم چاوەڕوانی پارەیە بۆ مووچەی مانگی نیسان
02:57 PM - 2024-04-30
شەڕی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی کەرکوک دەکرێت
11:01 AM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 03:50 PM - 2024-04-30 -
مەکتەبی سکرتارییەت: لە خزمەتی شۆڕشگێڕانی گەلەکەماندا دەبین
ی ن ک 03:01 PM - 2024-04-30 -
دارایی هەرێم چاوەڕوانی پارەیە بۆ مووچەی مانگی نیسان
کوردستان 02:57 PM - 2024-04-30 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا کامیل ژیر
پرسەنامە 02:07 PM - 2024-04-30 -
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و هواوی سەرقافڵەی وەرچەرخانی کەرتی پەیوەندییەکانن لە عێراق
کوردستان 12:24 PM - 2024-04-30 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی خاتوو ئازیز
پرسەنامە 12:07 PM - 2024-04-30 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی کامیل ژیر
پرسەنامە 12:05 PM - 2024-04-30 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی حاجی حامید
پرسەنامە 12:01 PM - 2024-04-30