riklam

46ساڵ به‌سه‌ر بۆردومانی قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانی تێده‌په‌ڕێت

کوردستان 09:21 AM - 2020-04-24
.

.

ئه‌مڕۆ 46 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر بۆردوومانكردنی شاری قه‌ڵادزێدا، كه‌ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ له‌ساڵی 1974 دا شاری قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانی بۆردومانكراو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین هاووڵاتی و خوێندكاری زانكۆی سلێمانی شه‌هیدو برینداربوون.

ئه‌مساڵیش بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ به‌هۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ مه‌راسیمێك بۆ ئه‌و یاده‌ ناكرێته‌وه‌و ته‌نها تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان داده‌نرێت.

شایه‌نی باسه‌ 46 ساڵ به‌ر له‌ئێستا ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عس بۆردومانی قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانی له‌و شاره‌ كرد، له‌ئه‌نجامدا  163 كه‌س شه‌هیدبوون كه‌ 9 كه‌سیان خوێندكاری زانكۆ بوون و نزیكه‌ی 300 كه‌سیش برینداربوون.

له‌ساڵی 1982 له‌كاتی یادكردنه‌وه‌ی 24-4 خه‌ڵكی خۆڕاگری قه‌ڵادزێ له‌دژی رژێمی به‌عس ڕاپه‌ڕین و پیاوانی ڕژێم به‌گولله‌ وه‌ڵامی دانه‌وه‌و له‌ ئه‌نجامدا دوو كه‌س به‌ ناوی خوشكه‌ سنووبه‌رو دایه‌ ئامینه‌ شه‌هیدبوون و 5 كه‌سیش بریندار بوون.

کارەساتی قەڵادزێ لە 24-4-1974-چوار فڕۆکەی سیخۆی ڕوسی ژمارە 7 بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی " سەددام حسێن " ی دیکتاتۆر کارەساتێکی سامناک قەڵادزێی خاڵتانی خوێن کرد بە بۆمبای ناپاڵمی قەدەغە کراو شارەکەی بۆردومان کرد .

بەوهۆیەوە زیاتر لە 163کەس شەهید بوون کە 9یان خوێندکاری زانکۆ بوون زیاتر لە 250 کەسیش بریندار بوون ، لەو بۆردومانەدا 9 بینای حکومی ، بینای زانکۆ وێران کران و ڕوخێنران .

ڕژێمی لەناوچوی بەعس بەسیاسەتە شۆفێنیەکانی بۆ لەناوبردنی کورد بەتایبەت ئەم دەڤەرە لە پیلانێکی نوێدا سیاسەتی ڕاگواستی پیادەکرد ، ئەوەبوو ساڵی 1978وە تا 1979زۆربەی گوندەکانی بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکانی ( پێماڵک ،بەستەستێن،چوارقوڕنە ،توەسوران ،) سەرجەم گوندەکانی بەمزگەوتەکانیشەوە سوتاندن کاولی کردن .

جەماوەری شاری قەڵادزێ هەموو ساڵێک لە 24-4 دا ناڕەزاییان دژ بە ڕژێمی خوێن ڕێژی بەعس دەر دەبڕی ،بەڵام ناڕەزایی 24-4-1982 زۆر جیاوازتر بوو ڕاپەڕینی تیادا بەرپابوو بە ڕێپێوان و هوتاف کێشان و لەژێر دروشمی

"گوللە و پەت و سێدارە ،ناترسێنێ ئەم شارە "
"شەهید خوێنی دەڕژێنێ ، ئازادی بەدەست دێنێ
"بیست و چواری چوارە ،جێی کەڵبەی سەگی هارە "
"هێزی گەل لەبن نایە ، شەهید بوون دکتۆرایە "

لەبەرامبەر ناڕەزایی و بێزاری پشدەریەکان ڕژێمی بەعس بە ئاگر و ئاسن وەڵامی دەدانەوە هەربەو هۆیەشەوە دوو ئافرەت شەهید بوون کە " مامۆستا سنەوبەر و دایکە ئامینە "

دوای شەری هەشت ساڵەی عێڕاق و ئێران جارێکی تر پیلانی ڕاگواسنتی جێبەجێکردەوە کە تەواوی پشدەری خاپور کردو ناوی نا ( ناوچەی موحەڕەمە ) دانیشتوانەکەشی بەسەر ئۆردوگا زۆرەملێکانی (خەبات ، جدیدە ، کەورگۆسک ،تۆبزاوا ،دارەتوو ) دابەش کرد.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket