riklam

گەرمیان.. چەند پڕۆژەیەكی گرنگی تەندروستی لەجێبەجێكردندان

کوردستان 08:09 PM - 2020-04-08
.

.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان و سەرۆكی زانكۆی گەرمیان و راگری پەیمانگای تەكنیكی كەلار، ژمارەیەك پرۆژەی تەندروستی بەسەردەكەنەوە كە تایبەتن بە كۆرۆنا لە سنورەكە.


لەراگەیەنراوێكدا تەندروستی گەرمیان ئاشكرایكردوە:" لەو سەردانەدا تاقیگەی تایبەتی زانكۆی گەرمیان بەسەركرایەوە كە كارەكانی لە تەواو بون نزیك بوەتەوە، تیایدا بەش و پێكھاتەكانیان بەسەركردەوە، كە بەتەواوبونی، تاقیگەكە ھاوشانی تاقیگەی تەندروستی گەرمیان دەبێتە ناوەندێكی زانستی گرنگ لە ھەوڵەكانی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە سنورەكە.


رونیشكراوەتەوە:" ھەروەك سەردانی نەخۆشخانەی گشتی كەلاریان كرد كە بەشی زۆری خزمەتگوزارییەكانی تەرخانكراوە بە روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا و لە نزیكەوە لە بەش و یەكەكانیان كۆڵیەوە و ئاگاداری خزمەتگوزارییەكان بون، كە بە پشت بەستن بە بنەما زانستیە بەركارەكان كە رێكخراوی تەندروستی جیھانی و وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەدەبرێن.


ئاماژە بەوەشدراوە:" ھەروەك سەردانی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە كۆرۆنایان كرد و لە ھەنگاوەكانی تەواوبونی ئاگادار بون و لەو روەوە لەگەڵ ستافی خێرخوازانی ئەنجامدەری پرۆژەكە قسەیان كرد و راوبۆچونیان گۆڕیەوە.


PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket