riklam

فەڕەنسا.. زیاتر لە 7 هەزار تووشبوو بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

جیهان 11:21 PM - 2020-04-04
.

.

ئەمڕۆ شەممە 4-4-2020 وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا رایگەیاند بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تا ئێستا 7560 گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ شەممە جیرۆم سۆلومون بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی فەڕەنسا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە 24 سەعاتی رابردوودا كەمیكردووە بۆ 441 حاڵەت، بەراورد بە رۆژێك پێشتر 588 حاڵەت بووە.

سۆلومون راشیدەگەیەنێت: ژمارەی توشبووان لە 64338 حاڵەت بەرزبۆتەوە بۆ 68605، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 4267 حاڵەت تۆمار كراون.

هەر لەمبارەیەوە، فلۆرانس بارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا رایگەیاند 600 سەربازی وڵاتەكەی بەڤایرۆسی كۆرۆنا توشبوون و لەنزیكیشەوە چاودێری رەوشەكە دەكەین. 

بارلی جەختیشی كردۆتەوە ئەو رەوشە كاریگەری لەسەر دۆخی سەربازی بەجێ‌ نەهێشتووە. 

 

PUKmedia/ رۆیتەرز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket