وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی جێگای ڕێز و سوپاسكردنن
کوردستان 10:20 PM - 2020-04-04.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه، پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنان كه هه‌ڕه‌شه له‌هه‌مو مرۆڤایه‌تی ده‌كات، بۆیه هه‌میشه جێگای ڕێز و سوپاسكردنن و پێویسته به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت له‌كاتی جوڵه و هاتوچۆیان بۆ خزمه‌تی نه‌خۆش و ئه‌ركه‌كانیان بۆ چالاكیه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
ڕاگه‌یه‌ندراوی ژماره 38
بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی خۆشه‌ویست . . .
خزمه‌ت و شه‌ونخونی و ماندووبونی ئێوه هه‌میشه جێگای ڕێز و پێ‌زانین و سوپاسی بێپایانی حكومه‌تی هه‌رێم و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانه. ئه‌مڕۆ ئێوه له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنان كه هه‌ڕه‌شه له‌هه‌موو مڕۆڤایه‌تی ده‌كات له‌جیهاندا، هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا به‌قورسی ڕووبه‌ڕوی ئه‌و مه‌ترسیه بۆته‌وه و له‌و پێناوه‌دا ڕێوشوێنه‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ توندتركراوه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست.
هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وتووه به‌هێزترین ڕێككار بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه و كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشیه‌كه ڕاگرتنی جوڵه و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه وێڕای ده‌ستخۆشیمان، هه‌موو پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه جێگای ڕێز و سوپاسكردنن و به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌كاتی جوڵه و هاتوچۆیان بۆ خزمه‌تی نه‌خۆش و ئه‌ركه‌كانیان بۆ چاڵاكیه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، هاوكات سوپاسی برایان و هاوكارانمان ده‌كه‌ین له‌هێزه‌كانی ناوه‌خۆ و پۆلیس و لایه‌نه‌كانی تر كه دڵسۆزانه بۆ ڕێكخستن و جێبه‌جێكردنی ڕێككاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركه‌كانیان به هه‌ماهه‌نگی زیاتر ده‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر قه‌یرانی نه‌خۆشی كۆڕۆنا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
4 نیسان 2020
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
10:50 AM - 2024-05-01
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
09:58 AM - 2024-05-01
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
06:19 PM - 2024-04-30
عیراق رۆژانە 720 تۆن غازی ماڵان بۆ هەرێم دەنێرێت
04:39 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی: کرێکاران لەنێو كاروانی بزوتنەوەی كوردایەتییدا پێشەنگ بوون
ی ن ک 08:50 PM - 2024-04-30 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسەدا دەکات
پرسەنامە 07:38 PM - 2024-04-30 -
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
کوردستان 06:19 PM - 2024-04-30 -
قوباد تاڵەبانی: هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە
کوردستان 05:41 PM - 2024-04-30 -
چوار باڵیۆزی نوێ له‌عیراق ده‌ستبه‌كار ده‌بن
عیراق 04:48 PM - 2024-04-30 -
عیراق رۆژانە 720 تۆن غازی ماڵان بۆ هەرێم دەنێرێت
کوردستان 04:39 PM - 2024-04-30 -
مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 03:50 PM - 2024-04-30 -
مەکتەبی سکرتارییەت: لە خزمەتی شۆڕشگێڕانی گەلەکەماندا دەبین
ی ن ک 03:01 PM - 2024-04-30