riklam

هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان تۆمار نه‌كراوه‌

کوردستان 05:02 PM - 2020-04-04
.

.

تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان تۆمار نه‌كراوه‌، به‌ڵام پزیشكه‌كانی ڕۆژئاوا ئامێرێكی پشكنین بۆ ڤایرۆسه‌كه‌ دروست ده‌كه‌ن.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسه‌كانی ڕۆژئاوا، ئامێری پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا دروستكراو له‌ 85% سه‌ركه‌وتنی به‌ ده‌ستهێناوه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ڕۆژئاوا بۆ چاره‌سه‌ر و ڕێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ به‌كارده‌هێنرێت و له‌ ماوه‌ی 30 بۆ 35 چركه‌دا ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

كۆمیته‌ی ته‌ندروستی ڕۆژئاوا ئامێره‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی تر كراوه‌ و سه‌ركه‌وتنی به‌ ده‌ستهێناوه‌، هاوكات ئه‌و ئامێره‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ گه‌وره‌كانی چین نێردراوه‌.

پزیشكانی ڕۆژئاواش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌ زوویی ئاشكراكردنی ڤایرۆسه‌كه‌ ڕێگه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌گیرێت، ڕێگه‌ش له‌وه‌ ده‌گرێت بگاته‌ به‌شه‌كانی تری جه‌سته‌ و كه‌سی تووشبوو پارێزراو ده‌بێت و زوو چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket