riklam

سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی: تاقیگه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌ خزمه‌ت ته‌ندروستی

کوردستان 10:56 AM - 2020-03-03
.

.

 سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی هه‌موو هاوكارییه‌كی بۆ ته‌ندروستی سلێمانی نیشاندا، له‌پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی سلێمانی ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسه‌كه‌.
 له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا د. ره‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند، وه‌ك زانكۆی سلێمانی  تاقیگه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌ خزمه‌ت ته‌ندروستی سلێمانی بۆ پشكنینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گومانیان لێده‌كرێت.

وتیشی: وه‌ك زانكۆی سلێمانی شوێنی تایبه‌تمان به‌ كه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌ كه‌ گومانیان لێده‌كرێت و ته‌ندروستی سلێمانی ده‌توانێت سوود له‌ تواناكانمان وه‌ربگرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بانگه‌وازمان بۆ خوێندكاران به‌تایبه‌ت خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی كردوه‌ كه‌ هاوكارمان بن تا تاقیگه‌كانی زانكۆكه‌مان بخه‌یه‌نه‌ خزمه‌ت ته‌ندروستی سلێمانی.

له‌به‌رامبه‌ریشدا د.سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نردوستی سلێمانی سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی كرد له‌پای پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كانیان و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌و 5 كه‌سه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن له‌ پارێزگای سلێمانی ته‌ندروستیان جێگیره‌و هیچ مه‌ترسییه‌كیان له‌سه‌ر نیه‌.

وتیشی: پلانی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌یه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا به‌ سوپاسه‌وه‌ له‌گه‌ڵ زانكۆی سلێمانی هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket